لە ساڵی (1963ی زایینی) لە مەهاباد لەدایک بووە.
لە ساڵی (1987ی زایینی) دەستی بە کاری نووسین کردووە.
ماوەیەکی کوورت پاش کارەساتی
هەڵەبجەهەڵەبجە چیرۆکێکی بە ناوی پەرژین لەسەر ئەو کارەساتە نووسیوە و لە گۆڤاری سروەدا بڵاوکراوەتەوە.
دوو بەرهەمی بە ناوەکانی
هاتنە ژوور قەدەغەیەهاتنە ژوور قەدەغەیە و
زیندە بەگۆڕزیندە بەگۆڕ چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
ڕۆمانی ژیانم خۆش دەوێیتی لەژێر چاپدا بووە.
بەرهەمێکی قوتبەدین سادقی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئامادەی چاپە.
چەندین ساڵ بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ئەدەبیی
مەهابادمەهاباد بووە.
لە زۆرێک لە گۆڤارە و ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەرهەم و بابەت و دیمانەی بڵاو بوونەتەوە.
[1]
ڕۆژی
05-11-201805-11-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ڕۆژێک پاشتر
06-11-201806-11-2018 لە مەهاباد بەخاک سپێردرا.