ساڵی 1927 لە گوندی #دەرگەڵە#ی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز# لە دایک بووە، لەگەڵ باوکی و برایەکی وەک ئەفسەر و پێشمەرگەی کۆمار بەشداری لە #کۆماری کوردستان# کردووە، دوای لەناوچوونی کۆمار ئاوارەی ڕووسیا بووە، پاشان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕیزەکانی حیزبی #شیوعی# خەباتی کردووە.
مام زرار لە یەک کاتدا نووسەر، پێشمەرگە، خەباتگێڕێکی دانەبڕاو و کەسایەتییەکی ناسراوی کوردستان و دەڤەری #سۆران# بووە.
ڕۆژی #20-05-2018# لە سۆران کۆچی دوایی کرد. [1]