ناو: عەلی
نازناو: عەلی تەتەر نێروەیی
ناوی باوک: تەتەر تۆفیق محەمەد ئەمین
ڕۆژی لە دایکبوون: #15-11-1968#
شوێنی لەدایکبوون: لە دەڤەری #نێروە# ی سەربە شارۆچکەی #ئامێدی# ی شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
ئەکادیمی و سیاسەتمەدار عەلی تەتەر تۆفیق محەمەدئەمین، ناسراو بە (دکتۆر عەلی تەتەر و دکتۆر عەلی نێروەیی) ، ساڵی 1986 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1993 نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەم بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە.
عەلی تەتەر ساڵی 1968 لە شاری دهۆک لەدایکبووە. ساڵی 2000 بەکالۆریۆسی مێژووی لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە و ساڵی 2002 ماستەری لە مێژووی کورد لە بەشی مێژووی هەمان زانکۆ بەدەستهێناوە و ساڵی 2008 بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی هاوچەرخدا وەرگرتووە و ئێستا نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری هەیە. ساڵی 2020 کراوەتە پارێزگاری پارێزگای دهۆک. شارەزای زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی و ئینگلیزییە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ ماڵباتەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی 1986 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1988 وەک پێشمەرگە بەشداریی لە داستانی #خواکوڕک# لە دژى هێزی سوپای ئێڕاقدا کردووە. ساڵی 1991 بەشداریی لە ئازادکردنی شاری دهۆکدا کردووە.
ساڵی 1993 نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەم بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە کۆنگرەکانی نۆیەم (1998) و دەیەم (2001) ی یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردراوە و کراوەتە بەرپرسی لقی دهۆک-نەینەوای ڕێکخراوى ناوبراو.
ساڵانی 2002-2010 بە پلەی عەمید بەڕێوەبەری دهۆکی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی کوردستان بووە و ساڵانی 2003-2006 بەشداری لە شەڕی دژ بە تیرۆری لە سنووری پارێزگای #موسڵ# دا کردووە.
ساڵانی 2011-2017 بەرپرسی لقی دە و ساڵی 2017 بەرپرسی لقی هەشتی زاخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
- خاوەنی 11 پەرتووکە لە بواری سیاسی و مێژوویی.[1]