کوڕی: حەمەسەلمای هەرمێدۆڵ
ناوی دایک: ڕێحان خودامرادی
ناوچەی: سەرشیو
شار: سەقز
لەدایکبووی: 1975
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
خوێندەواری: قۆناغی پەیمانگای مامۆستایانم بڕیوە و دواتر بە هۆکاری سیاسییەوە ئێرانم بە جێهێشتووە.
لە سەرەتاکانی ساڵی 1997 – ەوە قاچاخ بووم و دواتر هاتوومەتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە و تا ئێستاش هەر درێژەدەری ڕێبازی کوردایەتیم.
دامەزرێنەری "پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان" و نووسەری یەکەم "مانیفێستی لیبراڵی کورد"م.
خوێندنەوە و نووسینەکانم لە چەند بواردا خۆیان دیار خستووە: هزری سیاسی و فەلسەفە، ئەدەبیات: شێعر و چیرۆک و ڕۆمان
نووسراوەکانم بریتین لە :
1- من و میتافۆرەکانی نامۆیی – سەۆەتاکانی 2004 بڵاوکردوەتەوە
2- کۆمەڵە ڕۆمانی "شتێک هەیە ئێمەین(4بەرگ) بەرگی یەکەم ئامادەیی چاپە: چیرۆکەکانی ژێر باخەڵی خواوەند(1)
3- لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی هزری لەژێر ناوی: "نەوەی سپی: خوێندنەوەیەکی ئێستایی بۆ کورد و حیکایەتە جیاوازەکانی سەردەم"
4- مانیفێستی شین: لیبرالیزمی ئینسانی: خەریکە ئامادە دەبێت.
5- ناسیۆنالیزم لە دژی پان ئیرانیزم (دوو زمانە: کوردی و فارسی) ئامادەیە و چەند بەشێکم دابەزاندووە