دانیشتووی #سلێمانی#یە، لە ساڵی 1983 لەدایکبووە، کارمەندی فەرمانگەی تەندرووستییە ئەندامی یەکێتی وێنەگرانی کوردستانە. لە ساڵی 2012 ەوە کاری فۆتۆگرافی دەکات و بەشداری زیاتر لە 20 پێشانگای هاوبەشی کردووە لە سلێمانی، #هەولێر#، #دهۆک#، نەجەف و #بەغدا#.
سەبارەت بە هۆنراوەش لە ساڵی 2002 ەوە هۆنراوە دەنووسێت. بەشداری دوو کۆڕی شیعری هاوبەشی کردووە و شیعرەکانم لە گۆڤارەکانی (مێرگ، نیگا، کۆوار، تیرۆژ، زنە) بڵاوکردووەتەوە.
[1]