فێرخوازێکی شاری #سلێمانی# بووە.
کەسایەتییەکی زانستیی و نیشتمانەپەروەر بوو،
مامۆستای قەڵاچۆکردنی نەخوێندەواریی بوو،
ژیانی خۆی بۆ فێرکردنی خوێندن تەرخانکرد.
کوڕی حاجی سەیفوڵای کوڕی حاجی حەبیبوڵایە
ساڵی 1890 لە شاری سلێمانی هاتووەتە دنیاوە.
مێردمنداڵ بووە کە باوکی کۆچی دوایی کردووە.
بۆیە لەجێی باوکی دەستی کردووە بە کەسابەت.
لای هەندێ لە زانا گەورەکانی وەک: چرۆستانی،
مەلا حسێنی پیسکەندی، مەلا عەزیزی موفتی،
وانی زانستە یٔیسلامییەکانی خوێندووە.
بۆ دریژەدان بە خوێندن زۆر شوێنی تر گەڕاوە،
وەک شارانی: سنە، سابڵاخ، سەردەشت و کۆیە،
لە کۆیە بڕوانامەی زانستی شەرعیی وەرگرتووە.
لە سەردەمی عوسمانییەکان بەسەرباز گیراوە،
سەردەمی دەسەڵاتی شێخ مەحموود کراوەتە قازی،
لە ناحیەکانی: سەنگاو، قەرەداغ قازی بووە.
ئەم پیاوە ڕۆشنبیرێکی سەردەمی خۆی بووە،
باوەڕی وابووە نەتەوەی کورد بەر لەهەمووشت،
یٔەبێت ڕۆشنبیر و خوێندەواریی تیا گەشە بکات.
بۆیە ڕوو دەکاتە گوندەکانی ناوچەی گەرمیان،
خۆبەخشانە خەڵکی فێری خوێندەواریی کردووە.
لە دەڤەری شارەزوور و گەرمیان خزمەتی کرد،
زیاتر لە 35 ساڵ بەردەوامبوو.
یەکەمین پڕۆژەی نەهێشتنی نەخوێندەواریی،
لەناو کوردستاندا یٔەم پیاوە یٔەنجامی داوە.
لە بواری ڕێزمانی کوردیدا بەرهەمی هەیە.
چەند کتێبێک لەسەر ژیانی نووسراوە.
مامۆستا بۆ یٔەوەی میللەتەکەی هۆشیار بکاتەوە،
دەستبەرداری ژیانی خۆشی ناو شار بووە،
ڕووی کردووەتە گوندە دوورە دەستەکان،
سەدان کەس لێی سوودمەند بوون.
ساڵی 1925 ڕووی کردە گوندەکانی کوردستان،
تا کۆچی دوایی کرد لە خزمەتکرد بەردەوام بوو.
لە 10/5/1961 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراو