ساڵی 1952 لەشاری #کەرکووک# لەخێزانێکی هەژار و کاسبکار لەدایکبووە، بەئەسڵ خەڵکی گوندی #دێگەڵە#ن لەشاری #هەولێر#، بەڵام بەهۆی کاسبی باوکی لە 1951 چۆتە کەرکووک و بەمانگانەی هەشت دینار بۆتە شوفێر، ساڵی 1962 گەڕاونەتەوە هەولێر و ساڵی 1965 هونەرمەند جەوهەر باپیر خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی یەکەمی نموونەیی لەهەولێر تەواوکردووە و دوو ساڵیش لەناوەندی سەیداوە خوێندوویەتی، بەڵام بەهۆی هەژاری و کاروکەسابەت ساڵی 1970 دەستی لەخوێندن هەڵگرت و بۆتە فیتەر.
پێش ئەوەی دەست بەکاری هونەری بکات بە جەوهەر فیتەر ناسراو بوو، دواتر بەهۆی بەشداریکردنی لەتەمسیلی تاپۆ حەقی چییە بە ناسرا، دوو خێزانی هەبوو لەهەردوو خێزانەکەیدا تەنیا سی کچی هەیە، لەخێزانی یەکەم کچێک و لەخێزانی دووەم دوو کچی هەیە، نادیە، میدیا، #مەهاباد#. نادیە و میدیا لەهەردوو تەمسیلی (لۆ تێم ناگەن و گوڵی نهێنی) بەشداریان کردووە، براکەی دەڵێت شەهید جەوهەری برام ئاواتی ئەوە بوو کوڕێکی هەبێت، بەڵام خوا نەیکردە قسمەت.
ساڵی 1978 لەڕێگەی هونەرمەند شێرزاد پۆلیس، کە ئەوکاتە فیتەر بوو دەرهێنەر تەلعەت سامان دەناسی و دەست بەکاری تەمسیل دەکات، کە بەشداریکردنی لەکاری هونەری حەزی سەرەکی ئەو بووە، ساڵی 1978 بۆ یەکەمجار بەشداری لەشانۆی قەل و ڕووتە کرد لەدەرهێنانی تەلعەت سامان، هونەرمەند تەلعەت سامان لەبارەی جەوهەر باپیرەوە دەڵێت ڕۆژێک هونەرمەند شێرزاد پۆلیس هاتە لام گوتی فیتەرێک هەیە زۆر حەزدەکات لەتەمسیل و شانۆ بەشداری بکات، دەیهێنم ئەگەر پێت باش بوو بەشداری پێ بکە، منیش تاقیم کردوەوە زۆرم پێباش بوو، زانیم بەهرەیەکی باشی تێدایە، ئەوە بوو لەچەند شانۆیەک بەشداریم پێکرد و زۆر چالاک بوو وایلێهات بەمدوایانە پێش ئەوەی شەهیدبی خۆی دەرهێنانی بۆ شانۆییەک کرد بەناوی (شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە) کە ساڵی 1990 لەهۆڵی گەل نمایشی کرد و خەڵکێکی زۆر ئامادەی بوون. تەلعەت سامان ئاماژە بەوە دەکات، کە هونەرمەند جەوهەر باپیر لەکاری هونەریدا زۆر چالاک و سەریح بوو، زۆر زوو پێگەیشت وەکو ئەوە وابوو دەیزانی زوو ماڵئاوایی دەکات، زوو کارە هونەرییەکانی دەکرد و دەچووە پێشەوە.
جەوهەر باپیر لەماوەی کارکردنی هونەریدا بەشداری لە 17 شانۆ و 9 بەرهەمی تەلەفزیۆنی کردووە، بەرچاوترینیان (تاپۆ حەقی چییە) لەدەرهێنانی زوبێر عەبدولمەسیح، ئاسکە لەدەرهێنانی سەعدون یونس،
(لۆ تێم ناگەن) لەدەرهێنانی #تەحسین شەعبان#، میوانی ناوەخت لەدەرهێنانی #ناسر حەسەن#.
رۆژی #31-03-1991# هونەرمەند جەوهەر باپیر لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراق لەشاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی کۆڕەوەکە ئەو لەناو شاری هەولێر مایەوە تاوەکو شەهید کرا.