ئەسپەند، ئەسفەند، یەکێکە لە ئەمێشەسپێنتەکان، ئەسفەند ڕاکێشەری هەموو هەستییه. لە هەستیدا دوو ڕاکێشەر فەرمان دەدەن، «دوورکەر» و «کێشەر» کە لە هەستیدا بە هەموو دیاردەکانیەوە کار و کاردانەوەیان دەبینرێت. لە هەر دیمەن و نموونەیەکی بووندا، ئەم کار و کاردانەوە و کێشەر و دوورکەرەوە هەیە و ئەمە دەبێتە مایەی باڵاکردن و گەیین و گەڕیانی ئەو دیاردەیه. کێشان و دوورخستەوە و کار و کاردانەوە و ڕەنگ و ڕەنگدانەوە لە مرۆڤدا بە چەشنی ئەڤین، لەخۆبوردن، داد، بەخشش، ڕامانی دروست، هەڵسەنگاندنی ڕاست، خۆپارێزی و پاکی و خاسی دەبینرێت، کە ئەمانە دەبێتە مایەی خۆشی و شادومانی و کەیفخۆشیی دڵەکان و گیانەکان، لە بڕێک شوێندا بە واتەی (موراد) و جوانمێریش هاتووه.
فەرهەنگی ئاڤێستا - ئامادەکردن و نووسینی: بابان سەقزی
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,447 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!