- مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە باکوری کوردستان پەرە دەسێنێت و ژمارەیان گەیشتۆتە 167 زیندانی ئەوەش وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر ڕێگریی لە سەردانکردنی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕابەری بەندکراوی #پەکەکە# لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمرالی ئەو وڵاتە.
- ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی #هەڵەبجە# بەهەماهەنگی لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی بواری منداڵاندا، لە یاریگای گشتی شاهۆی حەمەفەرەج کەرنەڤاڵی هەڵدانی کۆلارەی بۆ منداڵانی هەڵەبجە سازکرد، کە لە کەرنەڤاڵەکەدا کەسوکاری منداڵان ئامادە بوون و چەند چالاکییەک بەڕێوەچوون.[1]
- شەوی ڕابردوو 20 چەتەی #داعش# هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نهێنی هێرش بکەنە سەر هەرێمی شەداد لە باکوری سوریا و سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی، بەڵام شەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و پاشان شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکێندرا، نۆ چەتەی داعش کوژران و لاشەی هەر نۆ جەتەکە کەوتە دەستی شەڕڤانان، چەتەکانی دیکەش برینداربوون و بەبرینداری لە مەیدانی شەڕەکە هەڵهاتن.
- بەرپرسی نوسینگەی دهۆکی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی لەدەستی داعش ڕایگەیاند، لەدەوربەری کاتژمێر 10:30ی ئەمشه و نۆ کەسی دیکە لەکوردانی ئێزدی لەدەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکران.[2]
- لە هۆلًی تەلاری هونەری سلێمانی بۆ 16یەمین ساڵ، ڕێورەسمی بەخشینی خەڵاتی زێڕینی بلە بەئامادەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لەکەسایەتی سیاسی و ناسراو بەڕێوەچوو.[3]