ناوی تەواوی (محەمەد ئیبراهیم عەبدول) ە و ساڵی 1939 لە شاری #هەڵەبجە# لە دایک بووە. بەهۆی ئەوەی کە لە منداڵییەوە بەشێوەیەکی پۆشتە جوان دەرکەوتووە، بە (حەمە قوتوو) ناسراوە. سەرەتا نەخوێندەوار بووە، بەڵام لە کۆتایی ساڵانی تەمەنیدا، خوێندنی قۆناغی نەهێشتنی نەخوێندەواری بڕیوە و توانیوێتی بنووسێت و بخوێنێتەوە. لە ژیانییدا چەند کارێکی کردووە و دوا پیشەی، بووەتە شۆفێر لە ڕێگەی (#سلێمانی#-هەڵەبجە) و لە هەمانکاتیشدا لە بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن فەرمانبەر بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/63643/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=حەمە قوتو=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/63643/0001.JPG=KTML_Photo_End=
هونەرمەند حەمە قوتوو، لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی بەغدا، تیشکی خستووەتە سەر ژیانی هونەریی خۆی و دەڵێت: زۆربەی گۆرانییەکانم لە هۆنراوە و ئاوازی خۆمن و تێکەڵ بە فۆلکلۆرم کردوون. تەنانەت کاتێک گۆرانی یەکێکی تریشم وتبێتەوە، دەستکاریم کردووە و دامڕشتووەتەوە.
دەنگی هەریەک لە هونەرمەندان (#سەید محەمەدی سەفایی#، #ئیبراهیمی قادری#، #حەسەن گەرمیانی#، #بەرهەم حەسەن#، #جەلال سەعید# و #تەنیا عارەب#) کاریگەریی هونەرییان لەسەرم هەبووە.
لە شەوی 11-02-1992 کە یەکێک بوو لە هەرە شەوە ساردەکانی ئەو ساڵە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی جەستەی ڕووبەڕووی ئەو سەرمایە بووەتەوە و، تا بەهۆیەوە هەر ئەو شەوە کۆچی دوایی کردووە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.youtube.com/results?search_query=%D8%AD%DB%95%D9%85%DB%95+%D9%82%D9%88%D8%AA%D9%88%D9%88=KTML_Link_External_Between=هەندێک لە گۆرانییەکانی حەمە قوتوو=KTML_Link_External_End=