وەرگێڕانی: ڕێباز مستەفا
نووسینی: پۆل ستراتێرن
وەرگێڕی فارسی:مەسعود عولیا
پێداچوونەوە: ئیسماعیل کوردە
چاپی یەکەم:2005 هەولێر، سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبیی نما
فیکر و فەلسەفەی هیگڵ بە ڕادەیەک کاریگەریی بەسەر فەلسەفە و فیکری دنیا و ئەڵمانیدا هەبووە، تاوەکوو ئێستاش فەلسەفەی ئەڵمانی بەر لە دنیا قەرزباری هیگڵە.
ئەم پەڕتووکەی ستراتێرن یەکێکە لە زنجیرە پەڕتووکەکانی ئەو نووسەرە لەبارەی فەلسەفە و ئاشنابوون بە زانایان و بیرمەندە گەورەکانی بواری فیکر و فەلسەفە.
پەڕتووکەکە کوورت و پوختە و وەک زنجیرەی پەڕتووکەکانی دیکەی ئەو بوارە بە پێشەکیێکی کوورت دەست پێ دەکات، ئینجا دێتە سەر ژیان و بەرهەمەکانی و پاشکۆیەک بۆ پەڕتووکەکە و دواجاریش گوڵبژێرێک لە نووسینەکانی هیگڵ و بەشی کۆتایی پەڕتووکەکەش مێژووی ڕووداوە گرنگەکانی فەلسەفە وساڵنامە و سەردەمی هیگڵ باس دەکات.
پەڕتووکەکە دەروازەیەکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بچنە نێو دنیای هیگڵ و شارەزابوون لە فیکر و فەلسەفە و کاروبەرهەمە هەمیشە کاریگەر و زیندووەکانی ناوبراو.. ئێمەش لەو ڕوانگەیەوە پەڕتووکەکەمان بۆ خوێنەرانی خۆشەیستی خۆمان کردە کوردی، هیوادارم بمتوانی بێت خزمەتێک بکەم.