تاڵاوی زمزم دەکەوێتە 74 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک هێکتار (10 هەزار مەتر) دەبێت، بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە 675 مەترە. ئەم ئاوە بە شێوەی کانی هەڵدەقوڵێ و بەشێوەیەکی هەمیشەیی هەیە. لە چواردەورەکەیدا پوش و پەڵاش و جۆرەها گیا ڕوواون و لەناویاندا جۆرەها زیندەوەر دەژین.