ناو بەپێ ی بەڵگەنامەی ئەڵمانی : ئاراس معروف
ناو بەپێ ی بەڵگەنامەی عێراقی : ئاراس نوری ئەحمەد تەها
ساڵی لەدایک بون : 1954
شوێنی لەدایک بون : سلێمانی
شوێنی ژیان : سلێمانی ، بەغداد، زاربرویکن ئەڵمانیا
باری خێزان : جیا
منداڵ : دو کچ - لانە و کانی
قوتابخانە : 1961 – 1968 سەرەتایی لەبەغداو سلێمانی
1969 – 1974 ناوەندی و ئامادەیی لەبەغداو سلێمانی
شەشی ئامادەیی ( بەشی زانستی) تەواو کردووە
خوێندنی باڵا : 1975 - 1978 بەشی زانستی کشتوکاڵ/چاندی ڕوەک لە زانکۆی سلێمانی
تەواو کردنی زانکۆ بەپلەی بەکالۆریۆس لە زانستی کشتوکاڵ
بابەتی کاری دیبلۆم. کاریگەری (مادەی پارێزەری ڕوەک) لەسەر بەروبومی گەنمەشامی.
1999 - 2000 خولی ڕاهێنان لە بواری ناوبژی لەنێوان کلتورەکاندا بۆ چارەسەری گیروگرفتەکان.
خولی بەردەوام : مافی کارگێڕی – ئیداری- و ماڵگێڕی)، یاسای بنەڕەتی، یاسای مافی مانەوە (أقامه)، یاسای پەنابەری، خولی کۆمپیوتەر.....هتد
ڕەوتی پیشە : 1979 – 1981 ئەندازیاری کشتوکاڵ لەدائیرەی زەراعە لە سلێمانی
1987 – 1990 پەیماننامەی کار لە زاربرویکن
1990 - دامەزران وەکو کارمەندی حکومی لە وەزارەتی ئابوری
ئەرکەکانم لە وەزارەتی ئابوری:
1- ڕاوێژکاری و بەڕێوە بردن و ڕونکردنەوەی کاروباری بنەڕەتی لە بوارەکانی:
* بەپیتی خاک و کێڵانی زەوی
* شێوازی نوێ و جیاواز لە کشتوکاڵدا
* شێوازی نوێ و جیاواز لە بەرهەم هێناندا
* چاندنی ڕوەک و پاراستنی
2- لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆکۆمێنت ( بەڵگە) دەربارەی شێوەی خەرج کردن و بەکار هێنانی یارمەتی دارایی کەدراوە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاروباری کۆمەڵایەتی وباشترکردنی ستراکچەری کشتوکاڵ لەیەکێتی ئەوروپا. سەربەخۆ ئەم کارانەم کردوەو دۆکۆمینتی پێویستم بۆ بەکار هێناوە.
1994نەقڵ کرام بۆ وەزارەتی " ژینگە، ووزە ، هاتوچۆ" بە هەمان ئەرک و بەرپرسیاریە وە وەک لە خاڵی 2 دا
1997 بەهۆی چالاکی سیاسی وکۆمەڵایەتیمەوە نەقڵ بووم بۆ وەزارەتی" کار، تەندروستی، وکۆمەڵایەتی و ژنان "
بۆ بواری لاوان و خێزان.
ئەرک و بەرپرسیاریم لەم بوارەدا بریتی بوە لەچالاکی دژی ڕەگەزپەرستی و پەروەردەی سیاسی لەچوار چێوەی کارو باری لاوان و یارمەتی دانیان، هەروەها چالاکی لە بواری ، جیهانی سێ هەم . وەیارمەتی دانی ئاوەدانکردنەوە.
2003 گواستنەوەی کارم بۆ وەزارەتی ناوخۆ و وەرزش.
ئەرک وبەرپرسیاریم لە ساڵی 2003 بەدواوە :
1- ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پەنابەری وجێگیرکردنی پەنابەران و ڕوونکردنەوەی پرسیارە بنەڕەتیەکانی ئەم بوارە و داڕشتن و بەڕێوەبردنی بەرنامەی کارو لێکۆڵینەوە لە دیاردەی ماف خوراوی بەهۆی جیاوازی ڕەگەزو دینەوە. سەرەڕای ئەم هەنگاو وبەرنامانەش ڕاوێژیی لە بواری دیالۆگ لەنێوان کلتورەکاندا.
2- 2005/2006 بەرهەم هێنانی یەکەم کۆنسێپتی ( بەرنامەی کار) بۆ جێگیرکردنی پەنابەران و کۆچبەران لە هەرێمی زارلاند/ئەڵمانیا. Saarland
داڕشتنی بناغەی یارمەتی دان بۆ ژنان و خێزان.
3- پیادەکردن و خستنەکاری کۆنسێپتی جێگیرکردنی کؤچبەران.
4- مامۆستا لە قوتابخانەی باڵای ڕاهێنانی پۆلیس، بەشی چارەسەرکردنی گرفتی نێوان کلتورەکان.
5- 2007/2008 نۆێنەری هەرێمی زارلاند و ئەو هەرێمە ئەڵمانیانەی کە لە لایەن پارتی
ە وە بەڕێوە دەبرێن لە بەرهەم هێنان و داڕشتنی پلانی جێگیرکردنی پەنابەران و کۆچبەرانی (C D U)
حکومەتی ئەڵمانیدا.
6- بەشداری کردن لە کۆنگرێسە تایبەتمەندەکان لەئاستی هەرێم و سەرتاسەری ئڵمانیاو یەکێتی ئەوروپا.
بە هۆی گۆڕانی حکومەتی هەرێمی زارلاند، ئەرکەکانی وەزارەتەکان گۆڕران. ئەرکو بەرپرسیاریم زیادبوو و بەشی ڕاوێشکاری سەبارەت بە دژە ڕاسیسم لە نێوان گەنجان و نەهێشتنی دروستبوونی بێ ئیشوکاری چووە سەر.
لە ساڵی 2009 هەتا ئەمڕۆ لە وەزارەتی کاروبار، خێزان، کۆمەڵایەتی، خۆپاراستن و وەرزش.
ڕەوتی بەرپرسیاری و کاروباری سیاسی لە ئەڵمانیا:
1981 بەجێ هێشتنی عێراق لەبەر هۆکاری سیاسی و داواکردنی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا.
1987 وەرگرتنی مافی پەنابەری سیاسی بەپێی بڕگەی 16 لە یاسای بنەڕەتی پەنابەرێتیدا.
1988 وەرگرتنی ناسنامەی( جنسیەی) ئەڵمانی.
چالاکی سیاسی بۆ کوردستان لە 1981 – 2009 :
1- بەشداری کردن لە خۆپیشاندانە سیاسیەکان لە ناوەوە و دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ناساندنی دۆزی کورد له
لە ئاستی ئەوروپادا.
2- پشتگیری لەپرسیاری کوردی لە کۆمەڵگای ئەڵمانیدا، ووتەو گوفتار لەچالاکیەکانی بە یادهێنانەوەی ئەنفال، گێڕانی سیمینار لە باخچەی منداڵان، قوتابخانە، زانکۆی بەرلین و لایپسیگ،لە کەنیسەو لای پارتە سیاسیەکان.
3- بەشداری کردن لە گفتوگۆی گشتیدا لەگەڵ مێدیا ( صحافە)
4- چاوپێکەوتن و لێدوان لە میدیا و تیڤیەکانی ئەڵمانیا و کوردستان دەربارەی دۆزی نەتەوەیی کوردی
5- 2007/2008 نۆێنەری هەرێمی زارلاند و هەرێمە ئەڵمانیانەیەکانی لە لایەن پارتی دێمۆکراتی مەسیحیەوە بەڕێوە دەبرێن، بۆ بەرهەمهێنان و داڕشتنی پلانێکی گشتی جێگیرکردن و گونجاندنی پەنابەران و کۆچبەرانی لە ئەڵمانیا.
- لە گۆڤار و سایت و ڕۆژنامەکانا نووسینگەلێکی بەرچاوی بڵاو کردۆتەوە.
تا ئێستاش بەردەوامی چالاکیە جۆربەجۆرەکانە، بۆ بردنە پێشەوەی کۆمەڵگای کوردی لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و لایەنەکانی تری ژیاری.