وەرگێر و هونڕاوەنووسی کوردی ڕوژهەلات،
ساڵی 1976 لە گوندی حاجیلەکی سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە.
لە زانکۆی بۆکان بەکالۆریوسی لە زمان و ئەدەبی فارسی وەرگرتووە.
ساڵی 2004 پەڕیوەی باشووری کوردستان بووە و لە چاپەمەنی و بەشەکانی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا کاری کردووە و لە گۆڤارەکانی باشووری کوردستانیشدا وەک (کاروان، ڕامان، ئایندە، ئایدیا، بیاڤ، چلاواز، وێران، 23، گزینگ، هەڵبوون، ڕاڤە)دا بابەتی بڵاو کردووەتەوە.
لە ساڵی 2009وە وەک ستافی کارا لە لاپەڕەی فەهەنگی ڕۆژنامەی هەولێردا کاری کردووە و بابەتی بڵاو کردووەتەوە.
لە ساڵی 2011وە وەک خەبیری زمانەوانی هاوکاری دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانییە و تا ئێستا(2019) کۆمەڵێک کتێبی به و ناوانە لە زمانی فارسییەوە کردووەتە کوردی:
1. ژان: نووسینی مارگریت دۆراس
2. ژن لە فەلسەفەی سیاسیی ڕۆژئاوادا: نووسینی: سوزان مولیر ئۆکین
3. ئەودیوی کوێستان؛ نووسینی: یەشار کەمال (3 بەرگ)
4. سەفەر: نووسینی مەحموود دەوڵەت ئابادی
5. تاعوون: نووسینی ئەلبێر کامۆ
6. ئێمیل: نووسینی ژان ژاک ڕۆسۆ
7. کۆیلەکردنی ژنان: نووسینی: جۆن ستیوارت میل
8. سێبەری هەڵۆ: نهێنییەکانی ژیانی ناپلیون
9. پێشەوای ڕابوون
10. کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست
11. ئیمپراتۆریای بیزەنتی
12. لە لینینەوە تا پووتین
13. ئاغاکانی ئاقچاساز(رۆمانێکی دیکەی یەشار کەمالە و ئامادەی چاپە) ئەوەش (2 بەگە 1450 لاپەڕەیە)
14. زیارەتی ماچ (کۆی شێعرەکان)[1][2]