شارەدێیەکە دەکەوێتە شارۆچکەی ناوەندی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی لە باشووری کوردستان.
[1]
ناو
لە جۆگای بەکرەوە کە پاشتر بووە بە بەکرەجۆگا پاشتر بەکرەجۆ، واتە لە بەکر و جۆگاوە ھاتووە نەک لە جۆی برای گەنمەوە.
جوگرافیا
سنووری شارەدێی بەکرەجۆ، لە باکوورەوە شارەدێی سیتەک، لە باکووری ڕۆژاواوە شارەدێی گاپیڵۆن، لە باشوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی قەرەداغ، لە باشووری ڕۆژاواوە شارەدێی بازیان لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی تانجەرۆ.
[5]
مێژوو
مەرحووم (بەکر بەگ یاخود بەکرەسوور)، کە یەکێک بووە لە میرە ھەڵکەوتووەکانی میرنشینی بابان و لە سەردەمی خۆیدا کە لە قەڵاچوالان دادەنیشت، سنووری میرنشینکەی لە زێی بچووکەوە بۆ زێی سیروان فراوانتر بکات و زۆر گرنگی بەکشتوکاڵ و ئاودێری داوە، جۆگاکەی لێداوە لە
سەرچنارسەرچنارەوە بە قلیاساندا بۆ بەکرەجۆ و خۆیشی جۆماڵی کردووە لەگەڵیاندا، کەپێ دەچێت ئەمە سەرەتای گرتنەدەستی دەسەڵاتی بووبێت1703-1714ز، واتە بەکرەجۆ (70-80 )ساڵ لە شاری سلێمانی کۆنترە، شایەنی باسە ساڵی 1851ی زاینی دەسەڵاتی میرنشینەکە کۆتایی پێھێنراوە لەلایەن عوسمانییەکانەوە و سڵێمان پاشا کۆتا میریان بووە، کە ئێمارەتەکە کۆتایی ھاتووە، عوسمانییەکان حوکمی ناوچەکەیان کردووە تا ھەڵایسانی جەنگی جیھانی یەکەم 1913-1919ز، کەمەشھورە بەسەفەر بەلک و گرانی گەورەش لەناو ڕاستی جەنگەکەدا 1916ز، تووشی ناوچەکە بووە.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (715) لە 10\11\1959دا ھاتووە، لە سنووری شارۆچکەی سلێمانی (شارەدێی سەرچنار) ھاتە کایەوە، کە لە سەردەمی عوسمانیدا دوو شارەدێ ھەبووە بەم ناوەوە، (شارەدێی سەرچناری ڕۆژھەڵات و شارەدێی سەرچناری ڕۆژاوا). بە فراوانبوونی شاری سلێمانی، ناوەندی ئەم شارەدێیە بە بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەلی ژمارە (12925)ی ساڵی
1984 گوازرایەوە بۆ شارەدێی بەکرەجۆ. ئەم شارەدێیە بە فەرمانی کۆماری ژمارە (262) لە 12\5\1987دا ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی خراوەتە سەر ناوەندی شارۆچکەی سلێمانی.
[6] لە دوای درووستبوونی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992دا شارەدێ و شارۆچکەکان ئاوەدان کرانەوە و خرانەوە باری پێشوویان.
مێژووی مەزرەعەی بەکرجۆ
مەرحووم محەمەد ئەمین زەکی بەگ گەورە مێژووناسی کورد، ساڵی 1934ی زاینی مەزرەعەکەی دامەزراندووە، کە ئەو کات وەزیر بووە لە شانشینی ھاشمی ئێراقی، تاکوو بەو ئەرزوئاوە شاری سلێمانی بەخێو بکات، لەبەر ئەوەی لە وڵاتی بابان و
سۆرانسۆراندا یەکێک بووە لەچوار بەپیتترین خاک و دەشتەکان بۆ کشتوکاڵ کە ئەوانیش (دەشتی
شارەزوورشارەزوور، بەکرەجۆ، بیتوێن و ھەولێرن).
باخی ھەژدیابان
ئەم باخە پیاوێکی کوردی جوو دایمەزراندووە لەجێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیدا، بەناوی (عوزرەوایسمەنعیزر فایتسمان) کە بەباخەکەی عوزرە بەناوبانگ بووە و ڕێنمایکاری کشتوکاڵیمرشد زراعی بووە، دەڵێن عوزرە بەسواری ئاوزەنگی لێئەدا لەم سەر بۆ ئەو سەری باخەکە تا مێخی چوارگۆشەی باخەکە دابکوتێ، پاشتر کەجوو لە دوای جەنگی جیھانی دووەم 46 و 47 ئەگەڕێنەوە ئیسرائیل ئەم کەسەش کۆچدەکات بۆ ئەوێ.
ماڵە عەرەبەکان
ئەم ماڵانە لەجێگەی ئێستای بەکرەجۆی کۆندابوون، حکومەتی ئەو کاتی پاشایەتی ھێنابوونی تا کوردەکان شتەکانیان لێوەفێربن لە بواری ئامێرەکان و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری مەزرەعەکە، ماڵی مەئموورەکانیشفەرمانبەرەکان ھەر لەم شوێنەدابووە، ساڵی 1950ز کارەباعەلەتریک-Electricیان بۆ دانراوە.
ھێنانی بەحراوی یەکان بۆ بەکرەجۆ
پاش ئەوەی بناغەی بەنداوی دووکان لێدەدرێت ساڵی 1954ز و گوندێکی زۆری ئەوناوچەیە ژێر ئاو دەکەون و زیانیان پێ دەگات حکوومەتی فەیسەڵ لە 1956ز دا لە بەکرەجۆ خانوویان بۆ درووست دەکات و ساڵی
1958 پەنجا ماڵیان دەھێنرێتە ئەم ناوچەیە و پاشتریش سەدماڵ، لە گەڵنێری و تۆربەیی..ھتد و ئەرزی کشتوکاڵیشیان دەدرێتێ لەبەرجۆگا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ھەروەک چۆن لە چەند ناوچەیەکی تریش دابەشکراون وەکوو کرژە و ھەیاسی و کەنەکەوە، کەئەمانە زیانلێکەوتووی گوندەکانی سەر زێی بچووک بوون لە ناوچەی دووکان.
ئەحمەد ڕەفیق
یەکێک بووە لە بەڕێوەبەرەکانی مەزرەعەی بەکرەجۆ، پیاوێکی نیشتمانپەر و خزمەتگوزاری ناوچەکە بووە، زۆرێک لەدارەکانی غاباتەکانی بەکرەجۆ چەشنی سنۆبەر و سروو ئەو لێیداون و مشووری ئاودێریشی خواردوون تا وشک نەکەن، کوڕێکی ھەبووە بەناوی بەختیار و باخێکی بەناوی ئەم کوڕەیەوە لەدەروازەی سلێمانی-بەکرەجۆ درووستکردووە کە مەشھورە بە (باخی بەختیاری).