ناوی تەواوی (شێخ محەمەد شێخ کەریم عیسا کە
سنەزانیسنەزانی) لە شێخانی
کڕپچنەکڕپچنە یە ناسراوە بە (حەمەڕەش) ساڵی
1957 لە گوندی هۆمەرامانی ناوچەی
قەرەداغقەرەداغ چاوی بەدنیا هەڵێناوە. خوێندنی سەرەتایی لە سەنگاو تەواو کردووە. وەک عاشقێکی کوردایەتی ساڵی
1974 لە تەمەنی 17 ساڵیدا پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی ئەیلولەوە لە (زۆزک) پ.م بووە.. دوای گلانی ئەسپی ئەیلول بووەتە پۆلیس لە (
سلێمانیسلێمانی -
کەلارکەلار -سەنگاو) دژی دزو جەردە و تاوانبار دەیان چالاکی نواندوە. ساڵی (1977) پەیوەندی کردووە بە
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ەوە. سالَی (1978) خەباتی شار و شاخی پێکەوە گرێداوە بووە بە پێشمەرەگە لە هەرێمی (1)ی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان . لە دەیان چالاکی و نەبەردیدا سەمای مەرگی لەسەر جەستەی داگیرکەران ساز کردووە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پلەی کۆڵ نەدەری دراوەتێ. ساڵی (1980) بووە بە فەرماندەی مەفرەزە لە جەباری. ساڵی (1981) کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە لە کەرتی بازیان. ساڵی (1982) کراوە بە جێگری فەرماندەی کەرتی (3) ی هەمەوەند. ساڵی (1984) کراوە بە فەرماندەی کەرتی (3)ی هەمەوەند. ساڵی (1985) کراوە بە جێگری فەرماندەی تیپی (57) ی سەگرمە. ساڵی (1986) کراوە بە فەرماندەی تیپی (51) ی
گەرمیانگەرمیان. ساڵی (1987) گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی تیپی (53) ی شێروانە.
حەمە ڕەش وێڕای پێنج جار برینداربوونی ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی لەم داستان و نەبەردیانەدا بینیوە: شەڕ و نەبەردیەکانی گرتنی سەنگاو _ داستانی گرتنی بێتواتە _ نەبەردی دۆڵە ڕەق _ داستانی ڕزگاری _ نەبەردییەکانی شارباژێڕ _ داستانی قەیوان ماوەت _ نەبەردی زیندانە _ یەکەم ڕەبیە لە شۆڕشی نوێدا لەسەر دەستی حەمە ڕەش گیراوە ساڵی (1982) لەسەر جادەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ _ سەنگاو. لە ئەنفالەکان دا هەزاران هاووڵاتی و پێشمەرگەی لە دەستی ڕژێم ڕزگار کردووە و گەیاندونییەتییە ناوچەی ڕزگار کراو ڕۆڵی بەرجاوی هەبووە بەتایبەتیی دوای ئەنفالی (1و3) لەسەر داوای خۆی لە ناوچەکانی سنووری گەرمیاندا ماوەتەوە، دواتر بووەتە فەرماندەی هێزەکانی پارتی زانی لە گەرمیان بەهۆی یارمەتیی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە لە سلێمانی توانیان بنکەو بارەگای هێزی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان و قەرداغ و بازیان درووستبکەنەوە. هەر ئەم بنکانەش بوون بە ناوەندی ڕێکخستنی جەماوەرو پەیوەندی کردن بە پێشمەرگەی کۆن و ڕێکخستنی دابڕاوی یەکێتی بۆ سازدانی ڕاپەڕینی ئاداری 1991..
لە ڕاپەڕینی بەهاری
1991 دا شاری
کفریکفری بەسەرپەرشتی شەهید ڕزگار کراوە، بۆ هاوکاری هەڤاڵ (عوسمانی حاجی مەحمود) و هاوڕێکانی بەرەو (دووز) کەوتووەتە ڕێ بەڵام لە ڕۆژی
11-03-199111-03-1991 دوای ڕزگار کردنی دووز لەسەر جادەی (دووز _ تکریت) بە گوللە هاوەن بریندار بووە بەنیازی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی هاوڕێکانی بەرەو کفری بردویانە بەڵام لە نزیک (سڵێمان بگ) کەوتۆنەتە کەمینی (مجاهیدینی مریەم ڕەجەوی) یەوە لەگەڵ دوا سەفەری شەهید بوونیدا بێدوا ماڵاوایی دوا نیگای لەسەر وێنەی (ڕۆژان و کەژوەست) جوتە کیژۆڵەو (کاروخ) ی کورە تاقانەی لێکناوە.
[1]