ناو: عومەر
نازناو: عومەری خاوەر
ناوی باوک: حەمە ساڵح
عومەر حەمەساڵەح ئەحمەد ناسراو بە عومەری خاوەر دانیشتوویەکی شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە بوو کە لە 16ی ئازاری 1988دا خۆی و منداڵەکەی لە باوەشیدا بوو، بوون بە قوربانیی چەکی کیمیایی. ڕەمەزان ئۆزتورک (Ramazan Öztürk) وێنەیەکی عومەری خاوەر گرتووە کە ئێستا وەکوو هێمای کارەساتی هەڵەبجە دەناسرێت.
ژیانی
عومەری خاوەر ساڵی
1934 لەدایکبووە، بنەماڵەکەی بەبنەڕەت خەڵکی ناوچەی
گەرمیانگەرمیان بوون لە شارۆچکەی باوەنوور، چوون بەرەو هەڵەبجە و لەوێ گیرسانەوە. عومەر لەنێو براکانیدا تەنیا ئەو بەناوی دایکییەوە ناوی براوە.
لە ژیانیدا دوو جار هاوسەرداری کردووە، هاوژینی یەکەمی نزیکەی چوار مانگ پێکەوە دەبن و دواتر جیا دەبنەوە، لە هاوژینی دووەمی بەناوی سامییە 10 منداڵی دەبێت. تا نزیکەی کۆتایی تەمەنی حەوت کچی بووە بە ناوەکانی: گەرمیان، کوێستان، تارا، شیلان، جوانە، ژیان، بەیان بووە.
دوای ئەو حەوت کچە عومەر و سامییە دەبنە دایک و باوکی کوڕێک و لە خۆشیاندا ناوی دەنێن حەمەشوان، سێ ساڵ حەمەشوان کوڕیان دەبێت.بە نەخۆشییەک ژیان لەدەستدەدا؛ دەڵێن عومەری خاوەر تا مرد ئێشی ئەو کوڕەی لە دڵدا بووە.
ساڵێک دوای مردنی حەمەشوان، بەخت ڕوو دەکاتە خێزانەکەی عومەر و سامییەی هاوسەری بە سکێک دوو کوڕی دەبێت... عومەر بێ سێ و دوو ناویان دەنێت ئەحمەد و محەمەد. تا ئێستا ڕوون نییە عومەرێک کە هێندە هۆگری ناوی کوردی بووە، چۆنە کوڕەکانی بە کوردیی ناونەناون، بەڵام کچەکانی هەموویان بە کوردین.
((لەبەر ئەوەی دوو کۆرپەکەی دوانەن تا ئێستا ڕوون نییە ئەو منداڵەی لە باوەشیدابووە و پێکەوە مردوون ئەحمەدە یان محەمەد)).
کەسایەتی
ئاشنا و هاوڕێکانی دەڵێن: عومەری خاوەر پیاوێکی گونجاو بوو لەگەڵ دەوروبەرەکەی، دڵتەڕ و شیکپۆش بووە هەمیشە. لە زۆربەی بۆنە نەتەوەییەکانی شارەکەیدا بەشدارییکردووە بەوە ناسراو بووە هەڵپەرکێی بەباشی زانیوە و ئەو ئاهەنگانەی ئەوی تێدابووە چێژێکی زیاتری هەبووە، قەد و باڵا ناوەند، جرپن و هەڵەشە نەبووە، بەڵام خاووخلیچکیش نەبوو، ئەو کاتەی شارەکەی بۆمبا بارانکراوە عومەری خاوەر بەیانیان کاری نانەوایی کردووە دوا نیوەڕوان پاسەوانی (باخچەی ساوایانی هەڵەبجە) بووە.
(ئەو دەرهێنەرانەی کاری شانۆییان دەکرد لە هەڵەبجە زۆر کەیف خۆش دەبوون وەختێ ڕۆڵێکیان دەدا بەعومەری خاوەر، چونکە ئەدای ڕۆڵەکەی زۆر بەجوانی دەکرد، دەیزانی دەرهێنەر چی دەوێت لەو شانۆگەرییەدا..، خۆشەویستی هەڵەبجەییەکان بووە بە گەنجی). حەکیمی مەلا ساڵح هاودەمی گەنجی عومەری خاوەر وا دەڵێت، کە ئێستا نیشتەجێی هەڵەبجەیە.
هێشتا بورهانی برازای خاوەر سیمای مامەی لەبەرچاوە کە بۆ دواینجار بینی، لەو وێنانەی پێشتر دەردەکەون عومەری خاوەر سمێڵێکی ڕەشی پڕ و دەموچاوێکی نەگۆشتن نە لاوازی هەیە، قەد و باڵایەکی مامناوەند، ڕووخۆش و هێمن (سیفەتێکی زۆر بەرزی ئەو پیاوە لەگەڵ پیردا دەبوو بە کەسێکی پیر و لەگەڵ گەنج و منداڵدا دەبووە و منداڵ، ئەوانە سیفاتی مرۆڤی خۆشەویستن لەنێو کۆمەڵگەدا، عومەر هەموو ئەوانەی تێدابوو) حەکیمی مەلا ساڵح وای وت.
(جلەکانی هەمیشە ئەتوت ئوتوکراون، دڵتەڕبوو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی زۆربوون، بەڵام لەو کاتەی شەهید بوو خەریک بوو پیریی پیایدا دیاری دەدا، سمێلی مووی سپی تێکەوتبوو سەریشی سپی بووبوو، بەڵام هێشتا دڵی تەڕ بوو بایەخی بە شیکپۆشی و خۆرازاندنەوە دەدا، کاتێک لە نانەوایی دەگەڕایەوە بە جۆرێک خۆی دەگۆڕی هەر وەکوو کاری نەکردبێت وابوو، دوانیوەڕوانیش دەچوو بۆ (ڕەوزە-باخچە) و لەوێ پاسەوان بوو) . عومەر بەزیندوویی زۆربەی هەڵەبجەییەکان دەیانناسی، بەمردوویش هەڵەبجەییەکانی بەدنیا ناساند لە ڕێی باوەشە پڕ سۆزەکەی بە یەکێک لە کوڕەکانیدا. تازە هەرکە باسی هەڵەبجە کرا بێ سێ و دوو تەرمی ڕاکشاوی ئەو بەر لە هەمووشت دەکەوێتە بەر زەین.
بەشداری سیاسی
لە بارەی بەشداریی سیاسی لە خەباتی کوردایەتیدا، دەوترێت عومەر هیچ کاتێک پێشمەرگایەتیی نەکردووە، بەڵام ئەندامی ئەو کاتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بووە تا ساڵی 1974.
حەکیمی مەلا ساڵح هاودەم و هاوڕێی عومەر وتی (دوایینجار بینیم ساڵی
1982 بوو، هەواڵی چالاکییە شانۆییەکانی لێ پرسیم وتم من مەترسی گیرانم لەسەرە و دەمەوێ بچمە چیا تا ببمە پێشمەرگە، ئەو وتی سەد خۆزگەم بەخۆت کە دەچیتە چیا، خۆزیا منیش ببوومایەتە پێشمەرگە، بەڵام چی بکەم لە ماڵ و منداڵەکەم، عومەری خاوەر نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینە بوو سووتابوو بۆ کوردایەتی زۆر دەرسی فێرکردین لەبارەی بەرگریی و نیشتمانپەروەریی) .
بورهان غەریب برازای عومەری خاوەر دەڵێت: پێکەوە لەگەڵ مامیدا ئێشکگری ئۆردوگایەک بوون. ئەو دەڵێت: (مامە عومەر پێشمەرگایەتیی نەکردووە، بەڵام ماوەیەک لە سەرپێڵی زەها و پێکەوەبووین ئێشکگری ئۆردوگایەک بووین، بەدارێکەوە پاسەوانی دەکرد تفەنگی هەڵنەدەگرت، مامە عومەرم کوردپەروەربوو زۆر خەونی بە ئازادیی کوردەوە دەبینی) .
بورهان تا دواین کاژێرەکانی ژیانی لەگەڵ مامی بووە، لەبارەی دواین قسەی لەگەڵ عومەری خاوەر وتی (لەسەر جادە وەستابووین پێکەوە، ڕادیۆیەکی بەدەستەوە بوو گوێی لە هەواڵ دەگرت، هەر ئەو جلانەی لەبەردا بوو ئێستا لەوێنەکەیدا هەیە هەمیشە دەتوت ئوتووکراون جلەکانی پاکوتەمیز بوو، وتی بورهان ماڵی باوکت گشتیان چوون بۆ
سلێمانیسلێمانی لە ترسی تۆپباران، وتم ئەی تۆ چۆن نەچووی مامە؟ وتی: بەڕاستی مامە گیان ئەگەر مردین با گشتمان پێکەوە بمرین بۆیە هەڵەبجەم جێنەهێشت. من [بورهان] بۆ پیاسەکردن ڕۆیشتم، هەر 20 دەقیقە چارەکێک دوای ئەوەی هەڵەبجە بۆمببارانکرا) .
سوومبوولی هەڵەبجە
بیست خولەک پێشی ئەوەی یەکەم ناپاڵم بکەوێتە خوارەوە بەسەر هەڵەبجەدا، عومەری خاوەر گوێی بۆ هەواڵ هەڵخستبوو لە ڕێی ڕادیۆیەکەوە، کەچی دوای نیوکاتژمێر مردنی خۆی و منداڵەکەی بوونە گرینگترین وێنە بۆ ئەوەی دنیا بزانێت چی ڕوویداوە لە شارەکەیدا.
[1]