سەرۆکایەتی #زانکۆی گەرمیان# بڕیاریدا بە گۆڕینی لۆگۆی زانکۆکە، بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ، لۆگۆی نوێی زانکۆی گەرمیان پەسەندکرا.
هاوکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان نوسراوێکی ئاراستەی #وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی# کرد و ڕۆژی سێشەممە #09-09-2025# وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی بە نوسراوی ژمارە (16775) لۆگۆ نوێیەکەی پەسەند کرد.
لێکدانەوەی هێماکانی لۆگۆی نوێی زانکۆی گەرمیان
- ڕەنگی هەناری: هێماییە بۆ بایەخەکانی زانست، دانایی، جددیەت و بیرکردنەوەی قووڵ.
- تیشکی خۆر: بریتییە ڕووناککردنەوە و نوێبوونەوە و گەشەسەندن و هیوا، لە (10) تیشک پێکهاتووە کە ئاماژەیە بۆ ساڵی دامەزراندنی زانکۆی گەرمیان.
- قەڵای شێروانە: شوێنەوارێکی مێژوویی دیار و ناسنامەی گەرمیان و کەلارە.
- پردی ئەڵوەن: شوێنەوارێکی مێژوویی کوردستان و ناسنامەی خانەقینە.
- ڕەنگی سپی: هێمایە بۆ کتێب کە سەرچاوەی زانست و زانیارییە.
- 2010 : هێمایە بۆ ساڵی دامەزراندنی زانکۆی گەرمیان [1].