زیلان ئۆداباشی ناسراو بەزیلان دورو لەساڵی1988 لەشاری #ئامەد# لە#باکووری کوردستان# لەباوکێکی کوردو دایکێکی تورک هاتۆتە دونیاوە کچی یەڵماز ئۆداباشی شاعیرە، لەتەمەنی منداڵیدا بوە خانەوادەکەی کۆچیان کردوە بۆ شاری ئیزمیرو لەوێ چۆتە قوتابخانه و قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردوە، زیلان ئێستا یەکێکە لەئەکتەرە دیارو ناودارەکانی تەلەفزیۆنی تورکیاو تائێستا بەشداری لە10 زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی و فیلمدا کردوە.