حاکم ئاسۆ محەمەد سۆفی، ساڵی 1964 لە شاری #هەڵەبجە# - (سلێمانی) هاتۆتە دنیاوە. کوڕی حەمەلەی کەبابچییە. یەک لە کەبابچییە بەناوبانگەکانی هەڵەبجە و بەغدا.
دەرچووی کولیژی یاسایە لە #زانکۆی موسڵ# ساڵی 1989 -1990
13ساڵ وەکوو پاریزەر لە بەغدا لەنێوان ساڵەکانی 1991 تا 2004 کاریکردووە
.لە 2004/03/13 وەکوو دادوەری لێکۆڵینەوە لە فەرمانگەی باری کەسایەتی (الاحوال الشخصیة)لە دادگای هەڵەبجە دامەزراوە
لە کاتی دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکان لە ئێراق و پێویستی بوونیان بەدادوەر و داواکاری گشتی، بەڕێز حاکم ئاسۆ بەهۆی هەستکردنی کەئەوکارە ئەرکێکی دادوەری نیشتمانی و مێژووییە بۆ دادگایی کردنی سەرانی ڕژێمی پێشوو، وەلەگەڵ ئەوەی ئەوکارە کارێکی دژوار و مەترسیدار بووە وە لە هەمان کاتتدا هەڕەشە لەسەر ژیانی هەبووە وە بارودۆخی وڵاتیش نائارام بووە ڕۆژی 2004/08/26 پەیوەندی کردووە بە دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق، وە بەداخەوە لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە دادوەرەکان و کەسوکاریان و ئەندامانی ئەو دادگایە تیرۆرکران.
ساڵی 2004 -2005لەگەڵ هاوڕێ دادوەرەکانی بەشداری دوو خولی دادوەریانکردووە لە بەریتانیا و ئیتاڵیا وە ئامادەی چەندین محازەرە بوون سەبارەت بە یاسای تاوانی نێودەوڵەتی.
سەرەتا وەک دادوەر دەست بەکاربووە لە دۆزی ئەنفال لە چوارچێوەی دەستەی لێکۆڵینەوە لە نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە شاری سلێمانی، وە دواتر وەک دادوەری ئەندام کاری کردووە لە دادگای تاوانەکانی دووەم لە دۆزی بۆمببارانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی و کوردە فەیلییەکان و دۆزی نوێژی هەینی ساڵی 1999 وە تیرۆری کەسایەتی ئوپوزسیونی ئێراقی طالب السهیل وە ئامادەی چەندین دانیشتنی دادگای لەسێدارەدانی بازرگانەکان و پارتە دینییەکان بووە.
دواتر بووە بە سەرۆکی دادگای تاوانەکانی یەکەم لە دۆزی بارزانییەکان و ڕاپەڕینی بەهاری 1991لە بەشی دووەمیدا وە چەندین دۆز و دۆسیەی کە.
لە کارەکانیدا وەک دادوەرێک زۆر بەڕوونی و بێلایەنی کارکردووە وە بەهۆیەوە ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنە و توندوتیژی بووەتەوە.
وە لەو کات و سەردەمەدا چاوی کەوتووە بە بەڕێزان جلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی وە سوپاس و ڕێزیان لە ماندووبوونی گرتووە وەک ئەندام و سەرۆک لە دادگا کە دادوەری خۆی بێلایەنانە جێبەجێ کردووە وە جەختیان لە دادوەری سەربەخۆیی کردووەتەوە.
لە کۆتایی ساڵی2011 بەهۆی فشاری سیاسی زۆر بۆ سەر دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق و یەکلاکردنەوەی زۆربەی دۆزە تایبەتەکانی سەرانی ڕژێمی پێشوو وە لکاندنی دادگاکەیان بە ئەنجوومەنی دادوەری باڵا وە لە ترسی ژیانی دادوەرەکان وە دژواریئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی ئەبوونەوە لەلایەن بەعسییەکان وە نەمانی سەربەخۆیی لە ئەنجوومەنی دادوەری باڵادا هەر هەموو دادوەرەکان بە مەرسومێکی کۆماری لە 2012/01/02 خانەنشین کران.
بەڕێز حالم ئاسۆ دوای خانەنشینکردنی بەڵێنی بەخۆی داوە وەک دڵسۆزیەک بە قوربانیانی ئەنفال و کوردە فەیلییەکان و هەڵەبجە و بەرزانییەکان و خەڵکانی کەش وەک خۆبەخش و چالاکوانێک کاریکردووە لە بواری جینوساید دژبە مرۆڤایەتی بەبێ هیچ یارمەتیی و پشتیووانییەکی مادی و معنوی لەلایەن هەر لایەنێکی حکومی یان سیاسی.
بەڕێزیان بەشداری لە دەیان کۆڕ و کۆنگرە و سیمینار کردووەلەناوخۆ و دەرەوەی ئێراق وە بەشداری کردووە لە چەندین کۆنگرەی ڕێکخراو و پەڕڵەمانە نێودەوڵەتییەکان و چاوی کەوتووە بە بەرپرسانی پەڕڵەمانی بەریتانی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە سویسرا وە یەکێتی پەڕڵەمانی ئەوروپی و ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی تر وەک فەرەنسا و هولندا و سوید و نەمسا و فینلندا و بەلجیکا و بەریتانیا وئەمریکا.
لە کاتی تاوانەکانی داعش دژبە کوردی ئێزیدی و کریستیان و شەبەک و کاکەیی و تاوانی سەربازگەی سپایکر و ئەبوو ئەلنەمر لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئێراق کاریکردووە وەک چالاکوانێک، وە ئەم تاوانانەی وەک جینوساید ناساندووە.
لە مانگی دووی ساڵی 2016 لەلایەن ڕەوتی صدری یەوە وەک کەسایەتییەک و دادوەرێکی سەربەخۆی کورد لە ئێراق بە گشتی و لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی هەڵبژێردراوە، بەڕێزیان ئەندام بووە لە لێژنەی هەڵبژاردنی وەزیرە تەکنۆقراتەکان، وە ئەم دەست پێشخەرییە وەک بڕوانامەیەکی ڕێزلێنانە بۆ
حاکم ئاسۆ کە هەڵبژێردراوە وەک ئەندامێک بۆ هەستانەوە بە بارودۆخی ئەمڕۆی ئێراق کە پێویستی بە چاکسازی هەیە و ڕزگاربکرێت لە گەندەڵی، وە پشتیووانی لە هەموو کەسێک یان لایەنێکی سیاسی دەکات کە داوای چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی بکات.