لە ساڵی 1970 لە گوندی مۆردین سەر بە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی
عومەر عەلی غەفور، نووسەر و ڕوژنامەنووس، بایەخ بە بابەتە فیکری و سیاسی و ئەخلاقی-ئینسانییەکان دەدا. سەدان وتار و ليکۆڵینەوەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردووەتەوە. تا ئيستا زیاتر لە 40 کتيب (نووسین و وەرگێران)ی چاپ کراون، یان لەژێر چاپدان, ئەوانیش:
=KTML_Bold=نووسین:=KTML_End=
1- مافی ئافرەت لە نيوان ڕەگەزسالاری و مرۆڤسالاریدا، 1997.
2- بەئایدیولوژیاکردنی ئاین، 2001.
3- جەدەلی ئیسلامی و عەلمانی، 2002 + 2009.
4- ئەخلاق لە سیاسەتدا، 2002.
5- مروڤایەتیمان لە بوسەی ئایدیولوژیادا، 2009.
6- ئاین لە فیکری مەسعود محەمەددا، 2009.
7- گوتاری ئاینی لەژير وردبیندا، 2010.
8- ئافرەت وەک خۆی، 2011.
9- زستان و بەهاری ئیسلامی سیاسی، 2012
10- ئاین و هەرا، 2013.
11- (16ساڵ) لەنێو یەکگرتووی ئیسلامی، 2013.
12- ئاین و ناتوندوتیژی، 2016.
13- ئاین و توندوتیژی، لە (2016-2017) بە 55 ئەڵقە لە ڕۆژنامە بڵاو بوەتەوە.
=KTML_Bold=وەرگێڕان:=KTML_End=
1- ئیسلام و دیموکراسی (کۆمەڵە توێژینەوەیەکی فیکری)، 2012.
2- موبارەک و سەردەمەکەی, محەمەد حەسەنەین هەیکەل، 2012.
3- مێژووی فەلسەفەی ئیسلامی
=KTML_Bold=وەگێڕانی 6 کتێب لەبارەی (ناتوندوتیژی):=KTML_End=
1- هاوکارینەکردنی ئابورییانە.
2- هاوکارینەکردنی کۆمەڵایەتی و سیاسی.
3- کاری ناڕەزایی و قایلکردن.
4- شێوەکانی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ.
5-گەشتی ژیانم، عەبدولڕەحمان بەدەوی، دوو بەرگە.
=KTML_Bold=بەرەنگاریکردنی ناتوندوتیژانە. ئەم پێنج کتێبە لە نووسینی (جین شارپ)ن.=KTML_End=
1-فەرهەنگی ناتوندوتیژانە، جان ماری مۆلەر، 2013.
2- دەسەڵات لە ئیسلامدا, عەبدولجەواد یاسین، 2014.
3- کۆیلایەتی, عەبدولسەلام ئەلتەرمانینی، 2015.
4- ئەو کتیبانەی جیهانیان گۆڕی، ڕۆبەرت ب. داونز، 2015.
5- بەرگی یەکەمی کتێبی (چیرۆکی شارستانێتی) وڵ دیورانت، لە ئینگلیزیەوە، 2015.
=KTML_Bold=پێنج کتێب لە کۆبەرهەمەکانی د.مستەفا زەڵمی:=KTML_End=
1- مافی مرۆڤ و گەرەنتیەکانی لە ئیسلامدا.
2- هۆی جیاوازیی شەرعزانان لە ئەحکامی شەرعیدا.
3- ڕێگرەکانی بەرپرسیارێتیی تاوانکاری.
4- پابەندیەکان لەبەر تیشکی مەنتیق و فەلسەفەدا.
5- تیۆری پابەندبوون بە گێڕانەوەی ناشایستە. 2015 و 2016.
6- سیکیولاریزم و دیموکراسیی ئیسلامی لە تورکیا، م. هاکان یافوز، لە ئینگلیزیەوە، 2017.
7- کۆڵۆنیالیزم و پۆست کۆڵۆنیالیزم.
=KTML_Bold=سێ کتێب لە کتێبە فەلسەفیەکانی یوسف کەرەم:=KTML_End=
1- مێژووی فەلسەفەی یۆنانی.
2- مێژووی فەلسەفەی ئەوروپی لە چاخی ناوەڕاستدا.
3- میژووی فەلسەفەی نوێ، 2017.
4- بنەماکانی فەلسەفە، 2017.
5- ڕۆحی سیاسەت، گۆستاڤ لۆبۆن، 2017.
6- ئاگری عیشق =KTML_Bold=(رۆمان)، =KTML_End= نیهال تجدد، 2017.
7- مێژووی گەلانی موسڵمان، کارل برۆکلمان، 2017.
8- مێژووی فەلسەفەی یۆنانی لە گۆشەنیگایەکی ڕۆژهەڵاتییەوە، د. مستەفا ئەلنەشار.
9- سیاسەتی ئاینی و دەوڵەتانی سێکیولار، سکۆت و. هیبارد.
10- جەهلی پیرۆز، ئۆلیڤییە ڕوا.
جگە لەم بەرهەمانە چەند کتێبێکیش ئامادەن بۆ چاپ:
فەلسەفەی سەدەی بیست و یەک.
سیانینەی غەرناتە، .... ڕۆمانی مێژوویی. [1] [2]