یەک لە گوندەکانی ناوچەی گەورکی شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. گوندێکی جوان و دڵگیرە، دژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی 2006دا، (340) کەس لە (56) بنەماڵەدا بووە. بە ئاژەڵداری و کشتووکاڵ و باخدارییەوە سەرقاڵن. لە سەدەی ڕابردوودا شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵات بووە. [1]