پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)

زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
$زەریاب$ (ناوی تەواو: حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی نافع) (لەدایکبووی 789 - مردووی 857) ، نازناوی زەریابە واتا باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەهۆی دەنگە دڵنشین و خۆشەکەی و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، هەندێکیش لایان وایە کە زەریاب (زۆراب) ی کوردی یان (زەڕیاو/زڕیاو) (ئاوی زێڕ) بووبێت و ئەو سەردەمە کە زمانی پەهلەوی بۆ نووسین بەکارهاتووە، پیتی (و) ی کوردی وشەی (ئاو) کرابێتە (ئاب) ی پەهلەوی و ناوەکە لە (زەڕیاو/زڕیاو) وەوە کرابێتە (زەریاب) .
زەریاب سێزدەسەدە بەر لە ئێستا و لە دەورووبەری ساڵانی 789ی زایینی لە موسڵ لەدایک بووە، هەر لە منداڵییەوە بەهرەکانی دەنگ خۆشی تێدا بەدەر دەکەون، بۆیە دەچێتە خوێندگای مۆسیقا لە موسڵ کە ئیسحاق موسڵی سەرپەرشتی دەکرد، هەر زوو ئیسحاق موسڵی هەست بە لێهاتووی زەریاب دەکات بۆیە جیاواز لە قوتابییەکانی تر لەوی دەڕوانی و گرینگی زیاتری پێدەدا.
$خانمە دکتۆری ئەڵمانی (زیگرید هونکە) دەنووسێت:$
کوڕە گەنجێکی کورد بەناوی زەریاب قوتابی بوو لە خوێندنگەی مامۆستا ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمی موسڵی، ئەو توانایەکی زۆر بەرزی هەبوو لە زانستەکانی مۆسیقادا.
هەر چەندە ئیسحاق موسڵی لەوە دەترسا کە زەریاب کاریگەریی لەسەر ناوبانگی ئەو درووستبکات بەڵام ئەو وای بیر دەکردەوە کە زەریاب تەنها ئاواز و گۆرانیەکانی ئەو دوبارە ئەکاتەوە، بۆیە وای دەزانی کە ئەم جۆرە هونەرمەندە تازەپێگەیشتووە گەر ناوبانگیش دەربکات هیچ مەترسیەکی نییە لەسەر ناوبانگی خۆی، لای وابوو کە ناوبانگی ئەو زیاتر دەبێتە هۆی دەرکردنی ناوبانگی خۆی و پاڵپشتێک بۆ خوێنگاکەی.
هاڕونەڕەشید داوا لە ئیسحاق دەکات کە گۆرانیبێژێکی نوێیان بۆ بنێرێ کە تا ئەکات گوێی لە دەنگی وا نەبووبێت، ئەمیش باسی زەریابی بۆ دەکات و بۆی دەنووسێ:
لە ماڵی خۆما خوێندکارێم هەیە پێی دەڵێن زەریاب، کە دەنگ و سەدایەکی خۆشی هەیە، ئەمە هەڵبژاردی منە بۆ تۆ
هاڕونە ڕەشید ئەمەی زۆر پێ خۆش دەبێت چونکە لە گۆرانیبێژە کۆنەکانی بێزار ببو، بۆیە داوای لە ئیسحاق کرد کە بۆیی بێنێ.
کە ئیسحاق و زەریاب گەیشتنە کۆشکی خەلیفە، زەریاب لەبەردەم هاڕونە ڕەشیدا دەستی کرد بە خوێندنەوەی شعر و پیاهەڵدان و گۆرانی وتن، هاڕونە ڕەشید زۆر لای خۆش دەبێت، ڕوو دەکاتە ئیسحاق و پێی دەڵێت:
گەر باوڕم بە تۆ نەبوایە، بەوەی کە پێشتر تۆ ئەم دەنگەت نەبیستووە، سزام دەدای بەوەی کە تا ئێستا پێت نەناساندوم، چاوت لێی بێت و گرینگی پێ بدە تا کاتێکی تر ئەیبینمەوە چونکە من شتی زۆری لێ چاوەڕوان دەکەم.
کە زەریاب کۆشکی بەجێهێشت کەوتە خەیاڵ و بیرکردنەوە بەوەی کە خەریکە جیهان ڕووی تێدەکات ئەستێرەی بەختی وا خەریکە دەگەشتێتەوە، بەڵام ئەو خەیاڵە جوانەی زۆری نەخایاند و بوو بە مایەی دەرد و بەڵا بۆی.
ئیسحاق ئەوەی لێی دەترسا خەریک بوو ڕوویدەدا، هێدی هێدی زەریاب ناوبانگی زیاتر دەبوو ئەمەش کاریگەریی کردبووە سەر ناوبانگی خۆی.
بۆیە هەر زوو وتە خۆش و هاندەرەکانی ئیسحاق بوون بە خەنجەر و ئەیخستنە دڵی زەریابەوە، کاتێک لێک جیابوونەوە ئیسحاق بە زەریابی وت:
لە ڕاستیدا بەخیلی کۆنترینی دەرمانەکانە، وە جیهانیش زۆر ئاژاوەگێڕە، هاوبەشی لە پیشەدا وەک دژایەتی وایە، لە ڕاستیدا تۆ فێڵت لێم کرد کە پلە و پایەی خۆت بەسەر مندا بەرز کردەوە، وە ئەگەر من خۆم بە کەمتر لە تۆ ببینمەوە و پلە و پایەم داببەزێت وە تۆ لە من زیاتر ناوبانگ دەربکەی لەمە هەرگیز هاوڕێیەتیت ناکەم گەرچی کوڕی خۆشم بیت، ئەگەر تۆ خوێندکاری خۆشم نەبووبای دڵنیابە لەوەی لەناوم دەبردی، ئێستاش دوو ڕێگات لەبەردەمە یان ئەوەتا ڕێگایەکی دوور دەگریتە بەر کە هەرگیز هەواڵت نەبیستمەوە، یاخود هەوڵی لە ناوبردنت دەدەم.
کاتێک زەریاب گوێی لەو وتانەی ئیسحاق بوو هەر زوو درکی بە مەترسی کرد لە سەر ژیانی، بەناچاری بە پێشنیارەکانی ئیسحاق ڕازی بوو،
زەریاب بە یەکجاری ماڵئاوایی لە وڵات و نیشتیمانەکەی لە هاوڕێ و خوشەوستەکانی کرد و لە یەکێک لە شەوە جوانەکانی بەغدا لەگەڵ خێزانەکەی وڵاتی بە جێهێشت و بەرەو ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامی کۆچی کرد تا لە کۆتاییدا لە ئەندەلوس (ئێسپانیای ئێستا) شاری قورتوبە خۆی بینیەوە، لەوێ لەلایەن خەڵک و تەنانەت خەلیفەشەوە پێشوازیەکی باشی لێکرا و هەر زوو و پلە و پایەی بەرز کرایەوە.
ڕاستە زەریاب ئەستێرەی بەختی لە بەغدا کوژایەوە، بەڵام لە قورتوبە بەرە بەرە دەدروشایەوە،
کتێبی 1001 داهێنان لە کەلەپووری موسڵمانان دەنووسێت:
زەریاب لە کاتێکی گونجاودا گەیشتە ئەندەلووس، چونکە ئەو ماوەیە خەلیفە بەخشندەیی و سەخاوەتێکی زۆری هەبوو بۆ هونەر، وە هونەرەکانی زەریاب لەوێ دراوشایەوە و ئەویش دانی پێدا نا، زەریاب بوو بە گۆرانیبێژی وڵات و موچەیەکی بە بڕی 200 دینای زێڕی مانگانەی بۆ بڕایەوە لەگەڵ چەندین خەڵات و بەخششی تر.
$کار و چاڵاکیەکانی لە ئەندەلوس (ئیسپانیا) $
پشتیوانی و هاندانی خەڵک و خەلیفەس بووە هۆی ئەوەی کە زەریاب پەرە بەدات بە لێهاتووی و داهێنانەکانی، هەر بۆیە لە قورتوبە یەکەمین پەیمانگای هونەری دامەزراند کە لە جیهاندا بە یەکەمین پەیمانگای هونەری دادەنرێت، وانەی هامۆنی مۆسیقای دەوتەوە و مۆسیقای دەنووسی، لەوێ بۆ یەکەمین جار ئامێری عودی ناساند بە ئەوڕوپا و سیمی پێنجەمیشی بۆ زیاد کرد وە ژانەری تەختەیی گۆڕی بۆ ژانەرێک کە لە پەڕی باڵی هەڵۆ بوو، وە هەموو بیردۆزەکانی مۆسیقای دووبارە ڕێکخستەوە و چەند پێوەرێکی هارمۆنی و کێشی سەربەستی دانا بەمەش ڕێگایەکی نوێی دۆزییەوە بۆ دەربڕینی ئاوازی ئۆرکسترایی،
مێژوونووسی مۆسیقی ئیتاڵی جولیان ڕیبێرا لەبارەی پەیمانگاکەی زەریابەوە دەڵێت:
پێکهاتەی گۆرانیەکان و چەندین ئاواز بۆ یەکەمین جار لە پەیمانگای مۆسیقای قورتوبە گەشەی کردو و پەرەی سەند.
کێتێبی 1001 داهێنان لە کەلەپوری موسڵمانان دەنووسێت:
زەریاب نرخێکی نە خەملێنراوی بەخشی بە هونەرەکەی ئەم ئەرزش و بەها بێ وێنەیە بە درێژایی هەزار ساڵ دواتر بەردەوام مایەوە تا خەڵکی لە سەرەنسەری جیهاندا چێژ وەربگرن لە شێوازە جیاواز و جۆرا و جۆرەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە.
مامۆستای ڕەوشت
کاتێک زەریاب بینی خەڵکی ئیسپانیا و ڕۆژاوا لە چاو ڕۆژهەڵات لەڕووی ڕەوشتی هەڵسوکەتکردن و جل و بەرگ لە ئاستێکی نزمدان هەوڵی فێرکردنی خەڵکەکەی دا، کە خەڵکەکەش ئەویان بە پێشەنگ و پێشەوای خۆیان دەزانی بە گوێیان بۆ دەگرت و لاسایان دەکردەوە.
$کتێبی 1001 داهێنانی موسڵمانان دەنووسێت:$
دەکرێت سوپاسی پیاوێکی سەدەی نۆیەمی زایینی بکەین بەناوی زەریاب، کە بیرۆکەی سێ ژەم خواردنی بە ئەوڕوپا ناساند، کاتێک گەیشتە ئەندەلوس (ئیسپانیا) دابونەریتەکانی تایبەت بە خواردن بەشێوەکی گشتی گۆڕانی بەسەرداهات، وتی: دەبێت ژەمی خواردن بە شۆربا دەست پێ بکات و بە دواییدا خواردنی سەرەکی بێت کە گۆشتی ماسی یان گۆشتی سوور یان گۆشتی باڵندەی تێدابێت وە بە جۆرێک لە میوە یان جەرەزات کۆتایی پێ بهێنرێت.
جەیسۆن وێبسەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی لە بەرنامەی مێژوویەکی ئیسلامیانەی ئەوڕوپا لە بارەی زەریابەوە دەڵێت:
زەریاب هەموو شێوازەکانی پۆشاک و خۆڕازاندنەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا، بەغدای ئەوکات نیۆڕک و پاریسی ئێستا بوو، ئەو مەعجوونی ددان و بۆنبەری جەستە و شێوازی قژی کورتی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ قورتوبە، ئەوە ڕاستیەکەیە کە لەو سەردەمەدا لەشاری قورتوبەدا کۆڵانەکانی چرای ڕووناکەرەوەیان تێدا بوو و زێرابی ئاو و پاشەڕۆ هەبوو وەهەروەها جۆگەلەی ئاوی پاک بۆ ماڵان دەچوو، بەغداد لە عێڕاق گەورەترین ناوەندی هزری و فەرهەنگی بوو لە جیهانی ئیسلامیدا، زەریاب لەوێوە شێوازی نوێی ڕازاندنەوە و ئامادەکردنی مێزی نانخواردن و دیزاینی نوێی جل و بەرگی پیاوانە و تەنانەت یاری شەتڕەنج و پۆلۆی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ قورتوبە، ئەو ناوبانگی دەرکردبوو بە پیاوێکی سەلیقە جوان کە بەردەوام باشترین بژاردەی هەیە ناوی دەرکردبوو بە شیک پۆشی و ڕازاوەیی بە دیزاینە دانسقە جوانەکانی دەرباری خەلیفەی دەڕازاندەوە لە هەمان کاتدا خەڵکی قورتوبەش لاسایی لە شێوازی قژبڕینی کورتی ئەو دەکردەوە و چێژیان وەردەگرت لەو کەلووپەلە پێستیانەی کە لەگەڵ خۆیدا هێنای بۆ ئیسپانیا.
$هەزار و دووسەد ساڵ پاش زەریاب مێژوونووسی فەڕەنسی هێنری تێرەیس دەڵێت:$
زەریاب شێوازی جل و بەرگی زستانە و هاوینەی ناساند وە بە وردی ئەو ڕۆژانەشی دیاری کرد کە دەبێت چ جۆرە جل و بەرگێک بپۆشرێت، هەروەها پۆشاکی نیو وەرزەشی زیاد کرد کە گونجاو بوو بۆ ماوەی نێوان دوو وەرزی جیاواز، وە پۆشاک و بەرگی جوان و سەرەنجڕاکێشی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ ئیسپانیا، لە ژێر کاریگەریی ئەودا پشەسازی جل و بەرگ سەریهەڵدا کە جل و بەرگی هێڵ هێڵی ڕەنگاو ڕەنگ و چاکەتیان لە کووتاڵی ڕوون درووستدەکرد.
کتێبی 1001 داهێنان لە کەلەپووری موسڵمانان دەنووسێت:
ئەگەر ئەمجارە بۆ کڕینی دواهەمین مۆدێل و شێوازی پێڵاو چوویت بۆ فرۆشگایەکی شیک و گرانبەها و ویستت پانتۆڵ یان کراسێکی هاوینە تاقی بکەیتەوە ئەوا زەریابی بەر هەزار و دووسەد ساڵ بهێنەوە بیری خۆت، چونکە بەهۆی ئەوەوە بیرۆکەی بەرهەمهێنانی ئەو پێڵاو و پۆشاکانە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە شەققەی باڵی دا بەرەو ڕۆژاوا..
$ڕەچەڵەکی زەریاب$
مێژوونوسان زۆر لەبارەی ڕەچەڵەکی زەریابەوە نەدواون، بەڵام زۆربەی ئەو مێژوونوس و ڕۆژهەڵاتناسانەی کە باسیان لە ڕەچەڵەکی زەریابەوە کردووە، زەریابیان بە کورد داناوە، هەرچەندە هەندێک مێژوونووس و ڕۆژهەڵاتناس لەپەنا ناوی کورد، فارس و عەڕەب و تەنانەت ئەفریقاییش دەنووسن، بەڵام باشترین شتێک بۆ یەکلاکردنەوەی ڕەچەڵەکی زەریاب لێکۆڵینەوەکەی دکتۆر مهیمن ابراهیم جزراویة کە بەزمانی عەڕەبی بڵاوکراوەتەوە بەناوی (زریاب منجازاتە وأبرز مبتکراتە الموسیقیة.
دکتۆر مهیمن لەپاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر دەڵێت:
من گەڕاوم لە هەندێک سەرچاوە و بەڵگە و مێژوویەکان و لێکۆڵەرەوان و زانایانی بیانی و ڕۆژهەڵاتناسەکان لەسەر ڕەچەڵەکی زەریاب، گەیشتمە ئەو دەرەنجامەی کە ڕەچەڵەکی زەریاب کورد بووە.[9]
دواتر وتەی چەند مێژوو نووس و ڕۆژهەڵاتناس دێنێتەوە کە باس لە کورد بوونی زەریاب دەکەن... ڕۆژهەڵاتناسی فەڕەنسی (تۆما بوا) دەڵێت:
مۆسیقا ژەنی ناسراو زەریاب کە ژێی پێنجەمی بۆ عود زیادکرد لە سەردەمی عەباسیەکاندا ئەو لە ئەسڵدا کوردبووە
ڕۆژهەڵاتناس شوالتزا دەڵێت:
زەریاب گەنجێکی کورد بوو کە یەکێک بوو لە بلیمەترین خوێنکارەکانی ئیسحاق موسڵی کە بە توانا لە حەد بەدەرەکانی لەبواری مۆسیقادا ناوبانگی دەرکردبوو.
خانمە دکتۆری ئەڵمانی (زیگرید هونکە) دەڵێت:
کوڕە گەنجێکی کورد بەناوی زەریاب قوتابی بوو لە خوێندنگەی مامۆستا ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمی موسڵی، ئەو توانیەکی زۆر بەرزی هەبوو لە زانستەکانی مۆسیقادا.
$کاریگەریی زەریاب بەسەر ئەوڕوپاوە$
زەریاب لە زۆرێک لە بوارەکاندا یەکێک بوو لە بەناوبانگترینی ڕۆژگاری خۆی، وە تاوەکو ئێستاش کاریگەریی داهێنانەکانی لەسەر جیهان بەجێماوە، بەتایبەت بەسەر ئەوڕوپایەکانەوە چونکە وەک خۆیان دەیڵێن بەهۆی زەریابەوە بەشێکی زۆری داهێنانەکانی شارستانیەتی ئیسلامی گواسترانەوە بۆ ئەوڕوپا و هۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ڕزگاربوونی ئەوڕوپا لەتاریکی و نەزانی،
داهێنانی زەریاب زۆرن کە کاریگەریان لەسەر ئەوڕوپا درووستکردووە بەڵام لێرە بەشێک لە داهێنانەکانی دەخەینە ڕوو:
لە ژێر کاریگەریی زەریابدا پشەسازی جل و بەرگ سەریهەڵدا.
یەکەمین پەیمانگای هونەری لە جیهاندا دامەزراند
مەعجوونی ددانی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
یاری شەتڕەنج و پۆلۆی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
کاریگەرترین موسڵمان بووە کە دەوری هەبووە لە بڵاوبوونەوەی مۆسیقا بە ئەوڕوپادا
هەموو بیردۆزەکانی مۆسیقای دووبارە ڕێکخستەوە و چەند پێوەرێکی هارمۆنی و کێشی سەربەستی دانا بەمەش ڕێگایەکی نوێی دۆزییەوە بۆ دەربڕینی ئاوازی ئۆرکسترایی.
خواردنی سێ ژەمەی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
بۆنبەری جەستە و شێوازی قژی کورتی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
بۆ یەکەمین جار ئامێری عودی ناساند بە ئەوڕوپا و سیمی پێنجەمیشی بۆ زیاد کرد.
ژانەری تەختەیی گۆڕی بۆ ژانەرێک کە لە پەڕی باڵی هەڵۆ بوو.
جل و بەرگی زستانە و هاوینەی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا وە بە وردی ئەو ڕۆژانەشی دیاری کرد کە دەبێت چ جۆرە جل و بەرگێک بپۆشرێت.
بیرۆکەی پەردەی سەر مێزی بڵاوکردەوە
پەرداخە کانزاییە قوڕسەکان و دەفرە ئاڵتوونیەکان کە بۆ تێدا خواردنەوە بەکاردەهاتن لەسەر سفرەی نانخواردن، گۆڕی بۆ پەرداخ و دەفری بلووری.[1]
ئەم بابەتە 30,673 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | (Vibrant Andalusia: The Spice of Life in Southern Spain)
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: موزیکژەن
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): موسڵ و دەشتی نەینەوا
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): ئیسپانیا
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): ئێڕاق
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئیسپانیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-05-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 30,673 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.129 KB 22-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!