ڕێباز مستەفا
نووسینی: فرێد هالیدای
وەرگێڕی فارسی: ئەحمەد عەلیخانی
چاپی یەکەم: 2002سلێمانی
ناسیۆنالیزم، چ لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژیا و چ لە چوارچێوەی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕۆڵ و گرنگیی لە فۆرمەلەبوونی دنیای هاوچەرخدا هەبووە.
هەندێک لە نووسەران و لێکۆڵەران، ناسیۆنالیزم بە فاکتەری سەرەکیی سەرهەڵدان و بەرپابوونی جەنگ و شەڕوشۆڕەکان دەزانن. لە ئەوروپا تا ساڵی 1945 وەک دیاریێکی شوومی وڵاتانی داگیرکەری لە قەڵەم دەدەن بۆ گەلانی جیهانی سێیەم و بە تایبەتمەندیێکی نالەباری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەژمێرن.
ناسیۆنالیزم بۆ هەندێک لە وڵاتان بەهانەیەکە بۆ قووڵکردنەوەی کێشمەکێشە سنووری و جەنگ و باجخوازییە ئابوورییەکان.
فرێد هالیدای نووسەر و ئاکادیمیستی ئایرلەندی و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت شارەزای بواری شەڕی سارد، ئێران و نیمچە دوڕگەی عەرەبی ولێکۆڵەری بواری ناسیۆنالیزم، ئەم پەرتووکە قەوارە بچووکەی بۆ زیاتر تیشکخستنە سەر ناساندن و کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هزر و ڕەوتی ناسیۆنالیزم نووسیووە و دابەشی کردووەتە سەرچەند بەشێک وەک:
ناسیۆنالیزم و جیهانگەرایی.
ناسیۆنالیزم وەک ئایدۆلۆژیا.
ناسیۆنالیزم وەک بزووتنەوەیەک.
کاریگەریی ناسیۆنالیزم لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
چوار تێز لەبارەی ناسیۆنالتزمەوە.
ئایا بەرەو سەردەمی پۆست ناسیۆنالیزم بەڕێوەین؟
پەرتووکەکە دەروازەیەکی باشە بۆ زیاتر شارەزابوون لە هزر و ڕەوتی ناسیۆنالیزم و ئەو کێشمەکێشە گەرم و بەردەوامانەی لەسەر ئاستی جیهان لەنێوان وڵاتان و نەتەوە جیاوازەکاندا هەیە.
هیوادارم بە وەرگێڕانی ئەم پەرتووکە بمتوانی بێت خزمەتێک بە نەتەوەکەم بکەم.