گریسی شەریکەی پێوەیە.
گریس: جۆرێک چەوریی تووندە، لە نەوتی خاو دەردەهێنرێت، هەندێک بەشی ئامێری پێ چەور دەکرێت، بۆ ئەوەی دانەخورێت، هەموو کاڵا و بەرهەمێک کە درووستدەکرێت نوێیە، دوای ماوەیەک لە بەکارهێنان کۆن دەبێت و دواتر لەکار دەکەوێت، بۆ کاڵایەک بەکاردێت کە تەواو نوێ بێت و گومانی کۆنی تێدا نەبێت، یان بۆ گەنجێک بەکاردێت کە زۆر جوان و پۆشتە خۆی گۆڕیبێت، وەک وەسفی پاکیی و جوانیی دەخرێتە پاڵی.[1]