ناوی پەرتووک: میهرەجانی مەولەوی 1988
لە ڕۆژانی 24 و 25 ی مانگی 8 ساڵی 1988دا بۆ یەکەمین جار میهرەجانێک لە شاری سلێمانی بۆ شاعیری گەورەی کورد مەولەوی بەڕێوە چوو، کە تێیدا کۆمەڵێک لە خەمخۆرانی پاراستنی ئەدەبی کوردی بە چەند وتارو بابەت و لێکۆڵینەوەیەک بەشدارییان تێدا کردووه. سەرجەمی ئه و بابەتانەش کە پێشکەشکراون لە میهرەجانەکەدا لەم کتێبەدا بە ناونیشانی (میهرەجانی مەولەوی 1988) بڵاوکراوەتەوە، لە شاری بەغدا ساڵی 1989 لە چاپخانەی (الزمان) لە دووتوێی 259 لاپەڕەدا بە چاپگەیەنراوە. [1]