ئەم کتێبە کۆی بەرنامە ڕادیۆکانی سوارەی ئێلخانی زادەی نووسەر و شاعیری دیاری خۆرهەلاتی کوردستانە، بابەت و لێکۆڵێنەوەی زۆر باشی تێدایە لە بارەی ئەدەب و شیعر و دنیای ڕۆشنبیری.
ئامادەکردن و پێداچوونەوەی: سەڵاحەدین ئاشتی
دەزگای چاپەمەنی پانیذ
تاران 1379/2000.
پاش ماوەیەک لە پشت ئاوایی خاپوورتەوە بەرەو باوەشی پەنادەری چیا هەلئەبی و لە گەڵ پۆلێک ئەکەوی کە هەموو یەک زمان و یەک زانیاری و یەک ئاو و خاک و یەک خۆین و یەک ڕابردوون.
پێشان سڵاوێک و زەردە گرتنێک، پاشان سروودێکی تێکرایی:
ئەی چیا، باوەشت هومێدی گەرمی گەل !
ئەی چیا، ڕەمزی هات و هەل !
بەرزی تۆ، گۆڕی دوژمنی !
سەوزی تۆ، ئاسمانە شینەکەی منی !
نانەوێ سەرت بە بۆمبی ئاگرین.
هەر بژی چیای سەفین و ئاگرین !
لە کتیبی، ، تاپۆ و بوومەلێڵ، ، سوارە ئیلخانی زادە