لەساڵی ١٩٨١ لە گەرەکی کانێسکانی شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە. لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەناوبانگی ڕۆشنبیری شاری سلێمانین. دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە. بەشی پەیکەرسازی.لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان بڵاوکراوەی هەیە خاوەنی چەندەها کۆر و سیمینار و پێشانگایە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات. ئێستا لە وڵاتی سوید ژیان بەسەردەبات.