ناوی تەواوی: نەجمەدین ڕەشید عەبدوڵا
لەساڵی
1956 لەشاری کەرکووک لەدایک بووە.
بەرپرسی یەکەمی ڕێکخراوی: (بەرەی ڕزگاری زەحمەتکێشان) ناسراو بە (بەرزە) بووە.
کادیری (
کۆمەڵەکۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستان) بووە و لێپرسراوی سیاسی یەکەم مەفرەزەی گەرمیان و قەرەداغی کۆمەڵە بووە لەشۆڕشی نوێ لە
1976 بەڵام خۆی ئیستقالەی داوە و بەنهێنی گەڕاوەتەوە شار و دوای ماوەیەک وازی لە (کۆمەڵە) هێناوە. پاشان لە ساڵی
1979 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بیرۆکەی درووست کردنی ڕێکخراوێکی مارکسی_لینینی گەڵاڵە دەکەن. لەساڵی
1982 ڕێکخراوەکە خۆی ڕادەگەیەنێت بەناوی (بەرەی ڕزگاری زەحمەتکێشان) کە ناسراوبوو بە (بەرزە). لە
1986 ڕێکخراوی (بەرەی ڕزگاری زەحمەتکێشان - بەرزە) هەڵدەوێشێننەوەو ڕێکخراوی (یەکێتی خەباتی کۆمۆنیستی) درووست دەکەن کەهەر دووبارە (نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا) وەکو بەرپرسی یەکەمی ئەم ڕێکخراوە کاری کردووە. دواتر لەناوەڕاستی ساڵی
1988 ڕێکخراوی یەکێتی خەباتی کۆمۆنیستیش هەڵدەوەشێتەوە و نامێنێت.