جەمال شەریف لە دایکبووی ساڵی 1946.
دەرچووی کۆلیژی هونەری بەغداد بەشی دەرهێنان ساڵی 1971.
یەکەم بەرێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر بووە ساڵی 1992، بۆ ماوەی 7 ساڵ، دواتر سەرپەرشتیاری پسبۆری هونەری بووە ئیستا خانەنشینە جگە لە مانەش جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی هونەر و ویژەی کوردی-مەلبەندی گشتی هەولێر و جێگری سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر و سەرۆکی کۆمەلەی هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر بووە.
لە 40 کاری هونەری دا بەژداری کردووە لە سەرجەم شارەکانی کوردستاندا.