ناو: یاسین
نازناو: مامۆستا یاسین حەسەن
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1954
شوێنی لەدایکبوون: #بەردەڕەش-دهۆک#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1954 لە گوندی (زەنگەنان) سەربە شارۆچکەی بەردەڕەش لەدایک بووم. لە ساڵی 1972 قۆناغی ناوەندیم لە ناوەندی بەردەڕەش تەواوکرد. لە ساڵی 1973 لە ئامادەیی هەولێری کوڕان خوێندنی دواناوەندیم دەستپێکرد. لە ساڵی 1975 بە خێزانەوە پشکداری شۆڕشی ئەیلوولی مەزنمان کرد، دواتر ئاوەارەی ئێران بووین، لە ئۆردوگای (بەهرام-ئەندیمەشق) نیشتەجێکراین، پاشان گواستراینەوە بۆ ئۆردوگای (خرم ئاباد). دوای گەڕانەوەمان لە ئێران ئێمەیان دوورخستەوە بۆ باشووری ئێراق، ساڵێک و نیو لە شارۆچکەی (ڕەفاعی) سەر بە پارێزگای ناسڕییە ماینەوە. پۆلی شەشەمی ناوەندی، بەشی وێژەیی لە دواناوەندی شارۆچکەی ڕەفاعی تەواوکرد. لە دوای ساڵی 1977 لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی پارێزگای ناسڕییە وەرگیرام، لە مانگی ئایاری 1977 لە باشووری ئێراق هاتینەوە و گواستراینەوە بۆ کۆمەڵگەی زۆرەملێی (شاوێس) لە شاری #هەولێر# . لە ساڵی 1978 پۆلی دووەمی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان لە هەولێر تەواوکرد. لە 01-10-1978 بۆ یەکەم جار وەک مامۆستا دامەزرام لە گوندی (بەبێڵ) ی سەربە شارۆچکەی مێرگەسۆر. دوای ڕاپەڕین گەڕاینەوە شوێنی باووباپیرانمان لە گوندی (زەنگەنان)ی سەربە شارۆچکەی بەردەڕەش. لە ساڵی 2001 بووم بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە پەروەردەی شارۆچکەی (ئاکرێ). لە ساڵی 2007 لە پەروەردەی شارۆچکەی بەردەڕەش دامەزرام بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بنەڕەتی، پسپۆڕی بابەتی بیرکاری. دوای چل ساڵ خزمەت، لە مانگی تەمموزی 2017 خانەنشین کرام.
$بەرهەمەکانی نووسەر$
1. #لاوک و سترانی کوردەواری# 1997.
2. #پەندی پێشینان و بەسەرهاتی کوردی# 2006.
3. # هەقایەت و ئەفسانەی بەر ئاگردانی کوردەواری# 2009.
4. #کەلەپوورنامەی کوردەواری# 2008.
5. #پێنج داستانی کوردەواری# 2011.
6. # گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر# 2014.
7. #فەرهەنگی وشەکانی قورئانی پیرۆز# ، پەیڤ و ڕامان بەهەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادیننی.
8. #ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان# .
9. #پەروەردەکردنی منداڵ# .
10. #نەخۆشی شێرپەنجە# .
11. #دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان# .
12. #فەرهەنگی کەلەپووری# .
$ دەستنووسەکان$
1. ژیاننامەی خۆم.
2. ڕێبەری مامۆستای بیرکاری قۆناغی بنەڕەتی.
[1]