ناو: عەبدولکەریم
نازناو: شێخانی
ساڵی لەدایکبوون: 1933ز.
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #12-08-2023#ز.
$ژیاننامە$
ساڵی 1933ز. لە شاری #کۆیە# لەدایک بووە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە.
ساڵی 1952 -1953ز. بۆ تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە #هەولێر#.
ساڵی 1953 -1954ز. بۆ تەواوکردنی خولی پەروەردەیی چووەتە بەغدا، یەکەم دامەزراندنی وەک مامۆستا لە گوندێکی #گەرمیان# بووە.
ساڵی 1962ز. لە هەولێر گیراوە و نزیکەی دوو ساڵ لە بەندیخانە بووە. هەر لە منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوە بووە و بە (گۆڤاری گەلاوێژ) دەستی پێ کردووە. بە زمانی کوردی و عەرەبی نووسیویەتی و وەرگێڕانی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی و بە پێچەوانەوەش دەکات و هەندێک جار فارسیش.
دوای ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970ز. بەشدارییەکی کارای لە وەرگێڕانی پەرتووکەکانی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەییەکاندا کردووە.
نووسینی هەمەجۆری لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە وەک چیرۆک و بابەتی (زمان -سیاسی -کۆمەڵایەتی -ڕۆشنبیری).
ڕۆمانەکەی نیکۆس کازانتزاکی (الاخوة العداء)ی کردووە بە کوردی و بەناوی (
براکوژیبراکوژی) بڵاوی کردووەتەوە.[1]
عەبدولکەریم شێخانی، ڕۆژی #12-08-2023#ز. لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.