یەکەم شانۆنامەی چاپکراو لەشاری سلێمانی، شانۆنامەی (مەم وزین)ە کەلە ساڵی 1934 لەچاپخانەی (ژین) لەلایەن پیرەمێردی شاعیرەوە چاپکراوە و هەرخۆشی داستانەکەی بەشیعر و پەخشان داڕشتووە وئامادەی کردوە لەشەش پەردەی (22) لاپەڕەدا. بەمەش دەبێتە دووەم تێکستی چاپکراو لەدوای شانۆنامەی چاپکراوی (مەمی ئالان) کەلەلایەن (عەبدوڕەحیم ڕەحیمی هەکاری) لە گۆڤاری (ژین)ی ئەستەمبوڵ لە ژمارە (15) ی ساڵی 1919دا بەدوو پەردە بڵاوکراوەتەوە