میستەر ڕیچ کە ساڵی 1820 هاتۆتە سلێمانی واتا36 ساڵ پاش دروستکردنی شارەکە، ژمارەی دانیشتووانی بە دە هەزار کەس خەمڵاندوە دوای ئەوە دەڵێت: سلێمانی (2000) ماڵی ئیسلام. (130) ماڵە جولەکە (9) ماڵی دیانی کلدانی (5) ماڵی ئەرمەنی تیا بوە، کۆی ماڵەکان ئەکاتە (2144) .ئەگەر هەرماڵێک بە پێنج کەس دابنێین ئەکاتە (10720) کەس. - بەگوێرەی ساڵنامەی عوسمانی ساڵی 1907 ژمارەی دانیشتووان (8702) موسڵمان و (360 نا موسڵمان کە ئەکاتە (8963) کەس.
- سەرچاوەکانی تر لە ساڵی1913 دا ژمارەی دانیشتووانی هەموو ناوچەی سلێمانییان بە (51600) کەس داناوە کە (48600) یان موسڵمان و (900) یان دیان و (2100) یان جوولەکەن. ژمارەی دانیشتووانی شاری سلێمانیان بە (26000) کەس داناوە، لە وانە (24825) کەس موسڵمان و (1000) کەس جوولەکە و (175) دیان.
- لە سەردەمی ئینگلیزدا بە گوێرەی ڕۆژنامە پێشکەوتن ساڵی 1920 ژمارەی ناوچەکە بە (62722) کەس دائەنێ. دانیشتووانی شاری سلێمانی بە دە هەزار کەس داناوە.
- ساڵی 1925-1926 سلێمانی خۆی بریتی بووە لە 13-14 هەزار کەس. دوای ئەوە لە کاتی حوکمەتی ئێراقدا و لە ساڵی 1927 وە سەر ژمێری دەستی پێکرد:1927- 1937 - 1947- 1957- 1965 - 1976-1988
- ژمارەی دانیشتووانی شاری سلێمانی لە ساڵی 1947 دا بە گوێرەی تۆماری ڕەسمی (23475) کەس بووە.
- ساڵی 1957 بریتی بووە لە (48812) کەس.
- ساڵی 1998 شاری سلێمانی بەگوێرەی ساڵنامەی ئەو ساڵە بەم جۆرە بووە : ژمارەی دانیشتووانی شاری سلێمانی خۆی (548747) کەس. ژمارەی دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی (1127226) کەس. ژمارەی خێزان لە ناو شاردا (110360) . ژمارەی خێزان لە سنوریپارێزگای سلێمانی (217220) . ژمارەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی (58) .
- ئاماری ساڵی 2009 ژمارەی دانیشتووانی شاری سلێمانی بە شار نشینەکانی بەکرەجۆ و ڕاپەرینەوە 648000 کەسە