ئاو و هەوا
ئاو و هەوای ناوچەی
سلێمانیسلێمانی بەزۆری لە ئاو و هەوای ناوچەی دەریای ناوەڕاست دەچێت تەنیا ناوچەکانی
چەمچەماڵچەمچەماڵ و دەشتی
کەلارکەلاریان لێدەرچێت.پلەی گەرمای هاوین دەگاتە (39) پلەی سەدی و ئەگەر بەرەو خۆراوا ببیتەوە تا (24)نزم دەبێتەوە.ئەمە بە شێوەیەکی گشتییە بەڵام هەندێک ساڵ بەرزترین پلەی گەرما لە هاوین دا سنووری (45) پلەی سەدیش ئەبەزێنێت.
بای لە هەرچوارلاوە بۆدێت.جاران لە دوانزە مامگی ساڵدا هەشت مانگ بارانی تێدا دەباری بەڵام ئێتا وەک بەشێک لە دیاردەی گەرم بوونی زەوی ماوەو ڕێژەی باران بارینی تێدا کەم بووەتەوە.نێکڕای گشتی باران بارین لە ساڵێکدا لەنێوان (400600ملم).بێگومان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانیدا دەگاتە
1000 ملم و هەندێک جار زیاتریش.
شاری سلێمانی (853م)لە دەریاوە بەرزە.هەر لەناوشاری سلێمانی دا بەرزی ونزمی و گردۆڵکەی زۆر هەن (هەوارە بەرزە گردی عەلی ناجی گردی گەڕەکی ئەندازیاران گردی
سەرچنارسەرچنار وەگردەکانی تر) ئەمانە بەشوێنی بەرز دائەنرێن بەڵام سلێمانی کۆن وەک دەگەرزین وچوارباخ و کانێسکان و سەرچنار و سەرشەقام تا بەرەو خوارە بیتەوەهەر دووەچەمی تانجەرۆ و قلیاسان نموونەی ناوچە نومەکانی سلێمانین.
جیاوازی نێوان (لوتکەی گۆیژە) و (دەوروبەری چەمی قلیاسان) (878م) دەبێت.واتە گۆیژە نزیکەی (1کم) لە باشووری سلێمانییەوە بەرزترە کە ئەمە جیاوازییەکی زۆەو گەلێک کار دەکاتە سە ئاو و هواو پەیدابوونی ڕەشەبا.
(ئاو و هەوا)ی شاری سلێمانی: پلەی گەرما لە هاوینی (1820)دا وەک گەشتیاری بە ناوبانگ (میستەر ڕیچ) لە دوای نیوەڕۆدا گرتویەتی (لە ڕۆژی 17یتەموزدا) (35) پلەی سەدی بووە، بێگومان ئێستا ئاو و هەواکەی گەرمترە و خۆی دەدا لە 45 پلەی سەدی.
لە زستاندا لە بەکرجۆی نزیک سلێمانی تێکڕا (3، 5) پلەی سەدییە. بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت دوای بەفربارین و لە چلەی زستان دا چەند پلەیەک دێتە ژێر سفرەوە.
تەوژمی پاڵەپەستۆی هەوا و پلەی گەرما پێچەوانەی یەکترن. واتە هەتا پلەی گەرمی بەرزتر بێتەوە (با) یاخود (هەوا) ئەکشێ و بۆشایی تێدا پەیدا دەبێت و قورسای کەم دەبێتەوە، بەوە تەوژمەکە کەم دەبێتەوە بۆیە گەرما کاریگەرترین شتە لەسەر پاڵە پەستۆی هەوا هەر ئەمەشە وای کردووە سلێمانی بە شاری ڕەشەبا بناسرێت.
[1]