مۆری فەرمی شێخ مەحمودە " لەدوو سەردەمی جیاوازی فەرمانرەوایدا " لێرەدا ئەوەی کە جێگەی سەرنجە شێخ مەحمود پێشگرو پاشگری ووشەی (شێخ یان حەفید) کە وەک نیشانەیەک بۆ خۆی یاخود بنەماڵەکەی بەکارنەهێناوە " لە زۆربەی نووسراوەکانیدا بەتەنها مەحمودی نووسیوە " ئەگەر بەکاریشی هێنابێت زۆر کەم و دەگمەنە. ئەم کارە زۆر ئاسایی یە نەک بۆ شێخ مەحمود بەڵکو بۆ هەر هاونیشتمانی یەک تەنانە ت لەم ڕۆژگارەدا نازناو یاخود ناوی خانەوادەکەی یان عشیرەتەکەی هەڵبگرێت " بەڵام ئەوەی کە جێگەی سەرنجە و پرسیارە ئەوەیە نزیکەی 100 ساڵ پێش ئێستا لە کۆمەڵگەیەکی داخراو عەشائیریدا کە نەریت و کلتورە دێرینەکان بە تایبەت ئینتیمای عەشائیری و خێزانی لەو پەری لوتکەدا بووە " شێخ مەحمود ئەو هەنگاوەی هاویشتووە تەنها بەناوی مەحمود پێناسەی بۆ کەسایەتی خۆی کردووە و ئەو هەنگاوەش پێویستە وەک نیشانەیەک بۆ ژیری و وورد بینی تەنانەت وەک ئازایەتی یەکی کەم وێنە لە مێژوویی خەباتی شێخ مەحمود دا تەماشابکرێت.
ئەرشیفی داناز عەبدولڕەحمان