کتێبفرۆش و قاوەخانەی ماڵی وەفایی بۆ گوتوبێژی هزری و ئەدەبی بە فەرمی لە 03-03-2013 لەناو پارکی وەفایی لە هەولێر کراوەتەوە، بەڵام سێ ساڵێک پێش ئەو بەروارە وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیری دامەزرابووە
[1]. لە
14-07-201914-07-2019 ماڵی وەفایی لە لایەن
فەرهاد پیرباڵفەرهاد پیرباڵەوە دەسووتێندرێت و بە کامێرای تایبەتی خۆی تۆماری دەکات و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکاتەوە. ئەو نووسەرە هۆکاری سووتاندنەکە بۆ کێشەیەکی نێوان خۆی و ناوەندەکە دەگەڕێنێتەوە کە مافی خۆی لە چاپکردنی هەردوو کتێبی
پەتاتەخۆرەکانپەتاتەخۆرەکان و
ڕێبازە ئەدەبییەکانڕێبازە ئەدەبییەکان کە لە
10-07-201910-07-2019 لەلایەن هەمان ناوەندەوە بڵاوکرابووەوە وەرنەگرتووە، بەڵام سۆران عەزیز، خاوەنی ماڵی وەفایی بە
کوردستان24کوردستان24 ڕادەگەیەنێت: پێشتر لایەنی پەیوەندیدارم لە هەڕەشەکانی فەرهاد پیرباڵ ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام بە هەند وەرنەگیرا، ئەمڕۆ ئاگر لە هەوڵ و ماندووبوونی 10 ساڵ کارکردنی من بەردرا
[2]. دواتر لە
29-01-202029-01-2020 سۆران عەزیز لەو نووسەرە خۆش دەبێت و ئەویش داوای لێبووردن دەکات
[3].
ناونيشان: هەولێر، فلکەی زراعه، ناو پارکی وەفايی
فەیسبووکی: ماڵی وەفایی