گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #بیارە# لە شارۆچکەی ناوەندی پارێزگای #هەڵەبجە#، #باشووری کوردستان#. [1]
لە ئێستادا سەرگەت 40 خێزانی تێدایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 250 کەسن، سەرگەت بەوە ناسراوە کە هەر لە کۆنەوە شوێنی ڕۆشنبیری بووە، لە ئێستادا دوو مزگەوت و خوێندنگەی بنەڕەتی تا 9ی بنەڕتی تێدایە، هەروەها کارەبای نشتیمانی بۆ دابین کراوە.ئەم گوندە لە ساڵی 1978 دا لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس ڕاگوێزراوە.دواتر لە ساڵی1992 جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە.