پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
-
15-03-194715-03-1947 لە شاری
کۆیەکۆیە لە دایک بووە.
- قوتابخانەی سەرەتاییی لە
عەنکاوەعەنکاوە و ناوەندی و ئامادەیی لە
هەولێرهەولێر تەواو کردووە.
-
1971 بەکەلۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردیی لەزانکۆی بەغداد بە یەکەمی وەرگرتووە.
-
1972 -
1980 لە زانکۆکانی مۆسکۆ و لەندەن خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکەلۆریۆس و دبلۆم و ماجستێر و دکتۆرای وەرگرتووە.
-
1980 بە مامۆستای زمانەوانی لە بەشی کوردیی زانکۆی بەغداد دامەزرێنراوە.
-
1982 –
1999 سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی کولێجی پەروەردەی زانکۆی بەغدادی پێ سپێرراوە.
-
1992 پلەی پڕۆفیسۆریی وەرگرتووە. یەکەم کەسە پلەی پڕۆفیسۆری لە زمانی کوردیدا دەسگیرکات.
-
1997 بوو بە ئەندامی کۆڕی زانیاریی عیراق.
-
2004 دکتۆرای دووەمی لە مێژوودا وەرگرتووە.
-
2007 بوو بە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کوردستان (ئەکادیمییای کوردی).
- دامەزرێنەری بەشی خوێندنی باڵای ماجستێر و دکتۆرای زمان و ئەدەبی کوردییە لە زانکۆی بەغداد و زانکۆکانی کوردستان.
پڕۆفیسۆری زمانەوانییە لە زانکۆی بەغداد و پڕۆفیسۆری وانەبێژە لە زانکۆکانی سەڵاحەددین و
سلێمانیسلێمانی و کۆیە و
گەرمیانگەرمیان.
- سەرپەرشت و سەرۆک و ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی زیاتر لە 350 نامەی ماجستێر و دکتۆرا بووە لە زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
- زمانی کوردی و ئینکلیزی و عەرەبی و تورکمانی و کلدانی و ڕووسی و فارسی دەزانێ. بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێ و بڵاودەکاتەوە
- زیاتر لە هەزار وتار و لێکۆڵینەوە و کتێبی لە بارەی زمان و ئەدەب و فەلسەفە و ساڵنامە و مێژوو و زانستدا بڵاو بۆتەوە.
- یەکەم بڵاوکراوەی شیعر بوو لە ساڵی
1965 دا. کۆمەڵە شیعرێکی بەناوی (سەیرانێکی شیعرستان) ەوە لە ساڵی (2007) لە دەزگای ئاراسدا بڵاو بۆتەوە.
پلەی زانستیی دەیان مامۆستای زانکۆی بەرزکردۆتەوە بۆ پڕۆفیسۆری و پڕۆفیسۆری یاریدەر و مامۆستا لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزی و فارسی و ڕووسی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
زیاتر لە 400 سوپاسنامە و بڕوانامە و زرێی ڕیزلێنانی پێ بەخشراوە.
زیاتر لە پەنجا لێکۆڵینەوە و باس و وتار لە بارەی کارەکانییەوە بڵاوکراونەتەوە.
2012 خانەنشین کرا.
17-01-2016 ناسناوی پڕۆفیسۆری نایابی لە زانکۆی بەغداددا پێ بەخشرا.
[1]