تێکۆشەری ناسراوی کوردایەتی خودالێ ی خۆش بێت(صالح زەکی صاحێبقڕان) لە 06-03-1886 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە.فەرماندە یەکی سەربازی لێهاتوو یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سوپای کوردستان لە سەردەمی فەرمانڕەوایی شێخ محمود ساڵی 1918-1919. لە پاش ڕووخاندنی حکوومەت لەلایەن هێزەکانی بەریتانیا و دوورخستنەوەی شێخ محمود بۆ هندستان. ئەم تێکۆشەرەی گەلەکەمان لە سەر هەڵوێستی بەرزی کوردایەتی خۆی بەردەوام دەبێت و سەربۆ دوژمنان نەوی ناکات. لەپاش گەڕانەوەی شێخ محمود لە هندستان و دامەزراندنی کابینەی دووەمی حکوومەت دەبێتە ڕاوێژکاری سەربازی شێخ محمود ساڵی 1923 -1924 لە ڕیزەکانی سوپادا وەک گەورە ئەفسەرێکی لێهاتووی سەربازی ڕۆڵی بەرچاو دەبینێت و جێگە دەستی دیاربووە هەمیشە جێگەی بایەخ و متمانەی شێخ محمود دەبێت تێکۆشەر (صاڵح زەکی) لەگەڵ بەرپاکردنی شۆڕش هاوشانی تێکۆشەرانی کوردایەتی وەک فەرماندەیەکی قارەمانی شۆڕشی شێخ محمود ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاو دەبینێ لە داستان و شەڕەکانی دۆڵی جافەتی و سورداش و شارباژێرو سلێمانی و بەدرێژایی شۆڕش بەبیروباوەڕی بەرزی کوردایەتی وە خزمەتی بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی کردووە لە پێناوی ئامانجەکانی نەتەوەی کوردو ئەو شۆڕشەدا کە ئازادی و سەربەخۆبوونی کوردستان بووە تا دوواساتەکانی شۆڕش درێژەی بەخەبات و تێکۆشان داوە. هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی ئەم سەرکردە قارەمانەو گشت شەهیدانی کوردو کوردستان ڕۆحتان شادبێت و یادتان بەخێر.
لە 1936 سەرۆکی لێژنەی تەسوییەی زەوی کشتوکاڵی بوو،لە 1939 تا 1941 موتەسەریفی هەولێر بوە و لەکاتی ڕوداوەکانی مایسی 1941 و بزوتنەوەکەی گەیلانی دژ بە ئینگلیز،هەوادارانی بزوتنەوەکە لە هەولێر هەڵدەکوتنە سەر بینایەی موتەسەریفیە و بە بەرچاوی ساڵح زەکی سەیارەکەی دەسوتێنن..بێ ئەوەی ئەو فەرمانی یەک تەقە بدات..ئاشوبەکە بە سەلامەتی کۆتایی دێت..لەسەر ئەو هەڵوێستە ئینسانییەی لە بری ئەوەی پاداشت بکرێت..کەچی دورخرایەوە لە وەزیفەکەی..ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین لەسەر ئەو زاتە ئەوەیە کە خۆی بەردی بناغەی پڕۆژەی هاوینە هەواری سەلاحەدینی داناوەو سەرپەرشتی پڕۆژەکەشی کردوە لە 1939دا و ئەوەندەی خۆشویستوە کردویەتی بەناوی کوڕەکەی (سەلاحەدین)..دواتر سەلاحەدینی ساڵح زەکی ساڵی 1952 دەبێتە یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەی سەلاحەدین.