ناو: هاشم
نازناو: هاشم کاکەیی
ناوی باوک: عاسی
ساڵی لەدایکبوون: 1959
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
هاشم عاسی کاکەیی لەدایکبووی 1959ی کەرکووک، گەڕەکی موسەڵڵا. ئەندامی نووسەرانی ئێراق و ئەندامی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە. لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە نووسین و بەرهەمی لە ڕۆژنامە و چاپەمەنیەکانی بەغدا و #هەولێر# و کەرکووک و #سلێمانی# بڵاوکردووەتەوە وەک ڕۆژنامەکانی هاوکاری و العراق و گۆڤارەکانی #بەیان# و #ڕۆشنبیری نوێ# و #کاروان# و کەرکووک و شارەوانی و وەرز. خاوەنی 24 پەرتووکە لە ئێستادا 2022.
$بەشێک لە بەرهەمەچاپکراوەکانی نووسەر:$
1- فەرهەنگی ماچۆی کاکەیی.
2- کورد و چەند بابەتێکی مێژوویی.
3- هۆنراوە و دیوانی شاعیرانی کوردی گۆران.
4- ئێڵبەگی جاف و پێشبینەکانمان.
5- داستانی شیرین و فەرهاد.
6- دیوان و یاداشتەکانی شێخ ئەحمەدی شاکەلی.
7- شەبەک لەنێوان ئایین و نەتەوەدا.
8- داستانی #قەندیل# قەڵا.
9- فەرهەنگی ڕێڕان یاران.
10- کەرکووک لە دیدی چەند سەرچاوەیەکدا.
11- دیوانی حەزرەتی شێخ ئەمیر.
12- مێژووی بزووتنەوەی بابی و بەهاییەکان.
13- کتاب حەقیقەت سەنایی موعجەم گوڵستان یاری.
14- دیوانی شاعیر بەرزۆی پەری.
15- کورد و لێکۆڵینەوەی گۆرانییە فۆلکلۆریەکانی.
16- شەوقی و گریانی دووشاعیری کاکەیی #گەرمیان#.
17- مێژووی کاکەیی - یارسان لە کوردستاندا.
18- گەشتێک بەناو گەڕەکە دێرینەکانی کەرکووکدا. [1]