- کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد تورک سەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی و ئایلا ئاکات ئاتا پەرلەمانتاری(بەدەپە)، بەرەو دورگەی ئیمڕاڵی بەڕێکەوتن. میدیاکانی تورکیا ئەوەیان ئاشکراکردوە کە پاش گەیشتینان بە زیندانی ئیمڕاڵی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدراوە، پاشان لە کاتژمێر 3 پاش نیوەڕۆ لە زیندان دەرچوون.