- ژمارەیەک لە عارەبەکانی کەرکووک ئەمڕۆ دژی حکومەتەکەی نوری مالیکی خۆپیشاندانیان کردەوە.
- لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەراندا، لە ناحیەی جەلەولا نزیکەی 20 خۆپیشاندەر بریندار بوون.
- ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکەی سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، عەبدولئەمیر زەیدی دا تەقیەوە.
- سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە ڕایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا وتوێژ لەئارادایە.