ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری #پارتی کرێکارانی کوردستان# لە ساڵی 1957 لە شاری #دێرسیم# لەدایکبووە. لە دوای کودەتا سەربازیەکەی تورکیا لە #13-03-1971# دەچێتە ڕیزی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ. پاشان لەناو ڕیزی شۆڕشگێڕانی کورددا دەمێنێتەوە.
ساکینە جانسز لەو کاتەدا لەناو گرووپی ئاپۆچیاندا درێژە بە خەبات دەدات کە لە شۆڕشگێڕانی کوردستانی و تورک پێکهاتبوون و لەلایەن ڕێبەری بەندکراوی #پەکەکە# عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە سەرۆکایەتی دەکرا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/74786/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=ساکینە جانسز=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/74786/0018.JPG=KTML_Photo_End=
پاشان لە شاری #ئەلعەزیز# لە دژی چەتەکانی ئەو شارە چالاکانە تێدەکۆشێت، لەوێ لەگەڕەکەکانی (فەوزی چاکماک، یڵماز باغڵەر) کە زۆربەی کوردی عەلەوین خەبات دەکات و گرنگی نەتەوەیی کورد بەبنەما دەگرێت و ڕۆڵێکی چاڵاکانەی دەبێت لەرێکخستن کردنی لاوانی کورددا.
ساکینە جانسز لە ساڵی 1978دا خەباتی ڕێکخستنی گەنجان بەڕێوەدەبات. لە شاری دێرسیم و دەوروبەری بەشداری خەباتی ڕێکخستن دەکات. هاوکات لە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دا وەکوو شۆڕشگێڕێکی ئاکتیڤ و پڕۆفسیۆناڵ ئەرکەکانی ڕادەپەڕێنێت.
ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسیز لە #27-11-1978# دا بەشداری یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی پاری کرێکارانی کوردستان PKK دەبێتو لە ساڵی 1979 دا لە شاری ئەلعەزیز دەچێت ڕیزی هەڤاڵەکانییەوە.
لە کودەتای #12-09-1980# دا لە زیندانی #ئامەد# لە دژی هەموو ئەشکەنجە و گوشارەکانی ناو زیندان سازش لە ناسنامەی ئاپۆچێتیو PKK بوونی خۆی ناکات. لە بەندیخانەکانی ئەلعەزیز، ماڵاتیا، ئامەد، بورسا، چەناککه، ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و لە ساڵی 1991دا لە زیندان ئازاد دەکرێت.
پاش ئەوە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری ڕیزی تێکۆشەرانی کورد دەبێت. دەچێتە ئەکادیمای مەعسوم کۆرکماز و پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازی دەبینێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی PKKەوە سەرپەرشتی دەکرێت. هەر لەوێ بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی دەبێت. ماوەیەک لە فەڵەستین، سووریا و ڕۆژاوای کوردستان دەمێنێتەوە. پاشان دەچێتە چیاکانی کوردستان و بەشداری تێکۆشینی گەریلایەتی دەبێت و لە کۆنگرە و کۆنفرانسی تەڤگەری گەنجان و PKKدا بەشدار دەبێت و دواتر دەچێتە ئەوروپا و کار و خەباتی ڕێکخستنی لە وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە دەبات.
ژنە تێکۆشەری خەباتی ئازادیخوازی ژنانی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری PKK ساکینە جانسز لەگەڵ دوو هەڤاڵیدا بەناوەکانی (فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز) لە #09-01-2013# لە پاریس لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژران.[1]