- ناوی تەواو: عەبدوڵڵا فازڵ حەسەن، ناسراو بە عەبدوڵڵا گەرمیانی.
- ساڵی لەدایکبوون: 1981 دێی سێتەپانی ناوچەی زەندئاباد.
- خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لەشارەدێی ڕزگاری(صمود) تەواو کردووە.
- ساڵی 2003-2004بەکالۆریۆسی لەخوێندنی ئیسلامی زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- خێزاندارەو خاوەن سێ کچە.
- مامۆستای زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامییە.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە و لەهەندێک ڕۆژنامەو گۆڤاردا نووسین و وەرگێڕانی هەیە.
- لەپای کاری لەبواری نووسین و وەرگێڕاندا هەندێ خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
- خاوەن کۆمەڵێ بەرهەمی کتێبە لەنووسینی خۆی و وەرگێڕان کە ئەمانەن:
1- (یەهودییەت- نەسرانییەت- ئیسلام) ململانێی شەرعییەت(نووسین)، چاپی دووەم 2017 ناوەندی سارا- سلێمانی.
2- وەڵامێک بۆ کتێبی تاوانی بوخاری، (نووسین)، چاپی یەکەم2016ناوەندی هزر- هەولێر.
3- راگواستن و ئاوەدانکردنەوە(توێژینەوەیەکی مەیدانیە لەسەر ناحییەی کۆکس)بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێزان سەڵاح شاکەلی و فەرهاد سەمەد ئامادە کراوە، چاپی یەکەم2008، دەزگای توێژینەوەو بڵاوکردنەوەی موکریانی.
- ئەمانەی خوارەوە وەرگێڕدراوی ناوبراون:
4- (تووێشووی ئارامگران و سوپاسگوزاران)ئیبن قەییمی جەوزییە، چاپی یەکەم2019کتێبخانەی تیشک- سلێمانی.
5- صەڵاحەدینی ئەیوبی و هەوڵەکانی لە قەڵاچۆکردنی دەوڵەتی فاتیمی و ڕزگارکردنی بەیتولمەقدیس، د. علي محمد الصلابي، چاپی یەکەم2013دەزگای نارین- هەولێر.
6- زنجیرەی پایەکانی باوەڕ(1)باوەڕهێنان بەخوای گەورە، د. علي محمد الصلابي، چاپی یەکەم2018، دەزگای نارین- هەولێر.
7- باوەڕهێنان بەفریشتەکان، د. علي محمد الصلابي، چاپی یەکەم2018، دەزگای نارین- هەولێر.
8- باوەڕهێنان بەقورئان و کتێبە ئاسمانییەکان، د. علي محمد الصلابي، چاپی یەکەم2018، دەزگای نارین- هەولێر.
9- باوەڕهێنان بەپێغەمبەران، د. علي محمد الصلابي، چاپی یەکەم2019، دەزگای نارین- هەولێر.
10- حەسەنی کوڕی عەلی(خوا لێیان ڕازی بێ)، د. علي محمد الصلابي، چاپی یەکەم2008، دەزگای نارین- هەولێر.
11- ژیاننامەی پێغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەربێت)، أبو بکر جابر الجزائري، پێداچوونەوەو لێکۆڵینەوەی: د. کامران سعدالله زەنگەنە، چاپی یەکەم2015، ڕۆژهەڵات- هەولێر.
12- مێژووی خەلیفە ڕاشیدییەکان، گومان و وەڵامدانەوەکان، د. محمد عبدالمجید الرفاعی، پێداچوونەوەو لێکۆڵینەوەی: د. کامران سعدالله زەنگەنە، چاپی یەکەم2015، ڕۆژهەڵات- هەولێر.
13- ئیسلام لەقەفەسی تۆمەتبارکردندا، د. شوقي أبو خلیل، چاپی یەکەم2017، چاپخانەی گەنج- سلێمانی.
14- لێبوردەیی ئیسلام و دەمارگیریی ناحەزانی، د. شەوقي أبو خلیل، چاپی یەکەم2016نووسینگەی تەفسیر- هەولێر.
15- بنچینەکانی مێژووی نوێی ئەورووپا، ئەشرەف ساڵح محەمەد سەید، چاپی یەکەم2012دەزگای وەرگێڕان- هەولێر.
16- تیۆرەکانی دەوڵەت، ئەندرۆ ڤنسنت، چاپی یەکەم2011، دەزگای وەرگێڕان- هەولێر.
17- زمان و زانستەکانی کۆمەڵگە، د. عبلة الراجحي، چاپی یەکەم2013، دەزگای وەرگێڕان- هەولێر.
18- زانستی ئیستاتیکا، مجاهد عبد المنعم مجاهد، چاپی یەکەم2013، دەزگای وەرگێڕان- هەولێر.
19- فەلسەفەی کۆمەڵایەتی ئیبن خەلدون، غاستۆن بۆتۆل، چاپی یەکەم2012، ناوەندی سایە- سلێمانی.
20- ئیمبراتۆری جەنگ، ئەو پیاوەی کردارانە داگیرکردنی جیهانی ئەویست(ئەدۆڵڤ هیتلەر)، د. لویس سنیدەر، چاپی دووەم2012، ناوەندی سایە- سلێمانی.
21- رزگارکەی چەوساوان(مەهاتما گاندی)، عصام عبد الفتاح، چاپی سێیەم2013، ناوەندی سایە- سلێمانی.
22- مێژووی دەوڵەتی ساسانی، د. مفید ڕائف محمود العابد، چاپی سێیەم2014، خانەی چوارچرا- سلێمانی.
23- ئیلحاد-هۆکارو چارەسەر، عبدالرحمن عبدالخالق، چاپی یەکەم2017، ناوەندی سارا-سلێمانی.
24- ترامپ...فوهرەری نوێ، تاهیر شەلەبی، چاپی یەکەم2017، چاپخانەی گەنج- سلێمانی.
25- ژیاننامەی خالیدی کوڕی وەلید، ئەبو زەید شەلەبی، چاپی یەکەم2017، چاپخانەی گەنج- سلێمانی.
26- بەڵقیسی شاژنی سەبەء لەنێوان قورئان و مێژوودا، أحمد ڕبیع عبد المنعم، چاپی یەکەم2016، چاپخانەی گەنج- سلێمانی.
27- وتەکانی ناپلیۆن، إبراهیم ڕمزی، چاپی یەکەم2017، چاپخانەی گەنج- سلێمانی.
28- دڵەڕاوکێ لەبەرگی سەردەمدا، خیرالدین شریف العمري، چاپی دووەم، ناوەندی سایە2010.
29- گەشتێک بەرەو ئاسمان، د. محمد العریفي، چاپی یەکەم2008، چاپخانەی زانا- سلێمانی.
30- چۆن ئیسلام لای جگەرگۆشەکەت خۆشەویست دەکەیت؟ د. أماني زکريا الرمادي، چاپی یەکەم2018، پرۆژەی گرووپی نما.
ئەمەو سەرباری زۆرێک بەرهەمی دیکەی وەرگێڕان کە لەناوەندەکانی بڵاوکردنەوە و لەنۆرەی چاپدان، هەروەها پێداچوونەوەی بۆ هەندێ کتێبی وەرگێڕدراو.