ئەکادیمیای کوردی دەزگایەکی زانستییە، لە ڕووی قانوونییەوە خاوەنی کەسایەتی خۆیەتی، بەڵام لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو بابەتانەی پێوەندییان بە زمانی کوردی و شێوەزارەکان و پاراستن و دەوڵەمەندکردنییەوە هەیە، ئەکادیمیا یەکێکە لە چاوگە (مەرجع)ە باڵاکانی و کار بۆ گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئامانجەکانی:
ئەکادیمیای کوردی کار بۆ:
1- پاراستن و بووژاندنەوە و پێشخستنی زمانی کوردی، بە هەموو دیالێکتە جیاوازەکانییەوە و کولتوور و مێژووی کورد و کار بۆ یەکخستنی زاراوە و موفرەداتی زمانی کوردی لەنێوان دیالێکتە جیاوازەکانیدا و دانانی فەرهەنگی زانستی لە هەموو بوارە جۆربەجۆرەکاندا.
2- یەکخستن و کۆدەنگی نەتەوەیی لەسەر زمانی حوکمڕانی (فەرمی) لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەبارەی زمانی پەروەردە، لەبەر ئەوەی لە ساڵانی ڕابووردوودا کێشە و ئاریشەی زۆری تێکەوتووە، بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە کار بۆ یەکخستنی دەکات، ئەوەش ماوە و کاتی دەوێت.
3- بەرزکردنەوەی ئاستی توێژینەوەی کوردی لەگەلڕ کارکردن بۆ پێشخستنی شێوەکانی زانست بە تێکرایی.
4- زیندوو کردنەوەی کولتووری کورد، لە زانست و ئەدەب و هونەر و ڕۆڵی زانایانی کورد پیشان بدرێت.
ئەکادیمیای کوردی پابەندە بە بڕیاڕەکانی یۆنیسکۆ، بەتایبەتی ئەوانەی پێوەندییان بە زمانی دایکەوە هەیە، بۆ ئەوەی منداڵ بە دیالێکتی تایبەتیی خۆی بخوێنێ.
دامەزراندنی ئەکادیمیا:
ئەکادیمیای کوردی درێژەپێدراوی (کۆری زانیاری کورد)ە، کە لە بەغداد لە ساڵانی 1971-1978) دامەزرابوو. پاش ئازادکردنی بەشێک لە کوردستانی عێراق و دامەزراندنی ئیدارەی ناوخۆیی کوردی، یەکێک لەو دەزگا زانستییانەی کە دووبارە لەژێر سایەی دەسەڵاتی کوردی زیندووکرانەوە، (کۆری زانیاری کورد) بوو، بەناوی (کۆڕی زانیاری کوردستان). بەپێی قانوونی ژمارە (12)ی ساڵی 1997 ئەو دەزگا زانستییە دامەزرایەوە. (کۆڕی زانیاری کوردستان) لە ساڵەکانی 1998 تا کۆتایی 2000 لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (95) لە 13-11-2000، د. شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا و ئەم بەرێزانەش وەک ئەندامانی کارای کۆڕ، بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1117) لە 202-11-2000 دەست بەکاربوون:
1ـ د. شەفیق قەزاز
2ـ ڕەشید فندی
3ـ د. کوردستان موکریانی
4-شوکر مستەفا
5ـ بایز عومەر
هەر بەبڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە 19-12-2000، ئەم بەرێزانەش وەک ئەندامی کارای ئەنجومەنی کۆڕ دەست بەکاربوون:
1-د. مەعرووف عەبدولقادر خەزنەدار
2- د. محەمەد نووری عارف
3- د. شێرکۆ عەبدولکریم بابان
4- د. عەبدوڵڵا یاسین ئامێدی
5- بەدران ئەحمەد حەبیب
6- م. خالد محەمەد عەبدوڵڵا (هێدی).
خولی یەکەم: 205-12-2000 ــ 205-12-2004
خوولی یەکەمی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان لەم ئەندامانە پێک هاتبوو:
1ـ د. شەفیق قەزاز سەرۆک
2ـ ڕەشید فندی جێگری سەرۆک
3ـ د. کوردستان موکریانی سکرتێر
4ـ شوکر مستەفا ئەندام
5ـ بایز عومەر ئەندام
6ـ د. مارف خەزنەدار ئەندام
7ـ د. محەمەد نووری عارف ئەندام
8ـ د. شێرکۆ بابان ئەندام
9ـ د. عەبدوڵڵا ئامێدی ئەندام
10ـ بەدران ئەحمەد حەبیب ئەندام
11ـ م. هێدی ئەندام
هەر لەو خوولەدا، بەرێزان : محەمەدی حەمە باقی لە ( 27-01-2004 ) و محەمەد عەلی قەرەداغی لە( 11-08-2004 ) و د. فازل عومە ڕ لە ( 11-08-2004 ) بوون بە ئەندامی کارای ئەنجومەنی کۆڕ.
خولی دووهەم: 205-12-2004 ــ 15-07-2007
خوولی دووەمی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان لەم ئەندامانە پێک هاتبوو:
1 د. کوردستان موکریانی، سەرۆک
2 د. عەبدوڵڵا یاسین ئامێدی، جێگری سەرۆک
3 م. خالید محەمەد عەبدوڵڵا (هێدی)، ئەندامی تەرخانکراو
4 م. بەدران ئەحمەد حەبیب، ئەندامی تەرخانکراو
5 د. مارف خەزنەدار، ئەندام
6 د. محەمەد نووری عارف، ئەندام
7 د. شەفیق قەزاز، ئەندام
8 د. شێرکۆ بابان، ئەندام
9 م. محەمەدی حەمە باقی، ئەندام
10 م. محەمەد عەلی قەرەداغی، ئەندام
11 د. بایز عومەر ئەحمەد، ئەندام
12 م. ڕِِەشید فندی یەحیا، ئەندام
13 د. فازل عومەر ساڵح، ئەندام
14 د. جەمال ڕەشید، ئەندام، لە 19-05-2005 دەستبەکاربوو.
تێبینی: ئەم خولە تەنیا بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەسەر کارەکانی بەردەوام بوو.
خولی سێیەم: 22-08-2007 ــ 21-08-2011
بڕیاری یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی کوردستان بووە هۆی یەکخستنەوەی دەزگاکانی تر لە هەرێم. لەسەرەتای ساڵی 2007 داوا لە د. شەفیق قەزاز و د. کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. هەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان هەموارکرا و ناوەکەی کرا بە "ئەکادیمیای کوردستان". بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (2095) لە 22-08-2007 ، ئەنجومەنێکی نوێ بۆ ئەکادیمیا لەم ناوانە پێک هات:
1ـ د. شەفیق قەزاز
2- د. کەمال فوئاد
3- د. ئەورەحمانی حاجی مارف
4-م. جەمال عەبدول
5 م. ڕەشید فندی
6- د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی
7- د. عیزەددین مستەفا ڕەسوول
8-د. کەمال مەزهەر
9- د. موحسین محەمەد حوسێن
10- م. محەمەد عەلی قەرەداغی
11- م. محەمەدی مەلا کەریم.
بە پێی ئەو قانوونە تازەیە، دەبوو بە هەڵبژاردنی نهێنی (5) ئەندامی کارای دیکە هەڵبژێرن، ئەم بەرێزانە بوون بە ئەندامی کارای ئەنجومەنی ئەکادیمیا:
1. د. محەمەد مەعروف فەتاح
2. د. نووری تاڵەبانی
3. د. جەبار قادر غەفوور
4. د. وریا عومەر ئەمین
5.م. موئەییەد تەیب ئەحمەد.
لە ڕۆژی 09-12-2007 دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرا و کارەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش کرد:
1ـ د. شەفیق قەزاز سەرۆک
2ـ ڕەشید فندی جێگری سەرۆک
3ـ د. ئازاد ئەحمەد سکرتێر بە وەکالەت
هەر لەو خولەدا، دوو ئەندامی کارای ئەکادیمیا، خوا لێخۆشبوان: د. ئەورەحمانی حاجی مارف و د. محەمەد مەعروف فەتاح کۆچی دواییان کرد، دواتر د.کەمال فوئاد، لەبەر باری ناساغی و م. مویەد تەییب لەبەر چوونی بۆ بەغدا دەستیان لەکارکێشایەوە و م. ڕەشید فندی لەسەر میلاکی ئەکادیمیا خۆی خانەنشین کرد. لە 19-09-2010 د. ئازاد ئەحمەد، لە 10-10-2010 د. نەجاتی عەبدوڵڵا هەڵبژێران وەکو ئەندامی کارای ئەکادییمیا.
خوولی چوارەم: 13-09-2011 ــ 12-09-2015
ئەندامانی خوولی چوارەمی ئەکادیمیا، لە ئاکامی هەڵبژاردنێکی نهێنیدا لە 13-09-2011 ئەم بەڕێزانە هەڵبژێران:
1- د. نووری تاڵەبانی سەرۆک
2- د. ئازاد ئەحمەد جێگری سەرۆک
3- د. نەجاتی عەبدوڵڵا سکرتێر
4- د. کەمال مەزهەر ئەندامی کارا
5- د. عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندامی کارا
6- د.شەفیق قەزاز ئەندامی کارا
7- د.عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی ئەندامی کارا
8- د.موحسین محەمەد حوسێن ئەندامی کارا
9- م.جەمال عەبدول ئەندامی کارا
10- د. جەبار قادر ئەندامی کارا
11- د. وریا عومەر ئەمین ئەندامی کارا
12-م.محەمەدی مەلا کەریم ئەندامی کارا
13-م. محەمەد عەلی قەرەداغی ئەندامی کارا
هەر لەم خوولەدا، د. فارووق عومەر سدیق و د. عەبدولڕەحمان مزووری لەلایەن ئەنجومەنی ئەکادیمیاوە هەڵبژێران و بوون بە ئەندامی کارای ئەکادییمیا. لەبەر باری تەندروستی، مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم دەستی لەکارکێشایەوە.
پێکهاتەی ئەکادیمیا:
ئەکادیمیای کوردی پێکهاتووە لە (15) ئەندامی کارا، و (11) ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و
(15) ئەندامی یاریدەدەر.
لێژنەکانی ئەکادیمیا:
بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لێژنەێکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە هەموو دیالێکتە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لێژنانە بکات:
1- لێژنەی زاراوە: یەکێکە لە لێژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی دۆزینەوە و داهێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە هەموو بوارە جیاجیایەکاندا
2- لێژنەی فەرهەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرهەنگی تایبەت لە بواری دیالێکتە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا فەرهەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرهەنگی (هەورامی ـ سۆرانی) بڵاوکراونەتەوە، جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرهەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە هەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
3- لێژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.
4- لێژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەراستی ساڵی 2013، (26) ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاوکراوەتەوە.
5- لێژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگارفیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
6- لێژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بە چاپ گەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی قانوونی ئەکادیمیا ئاماژویان پێکراوە.
7- لێژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و دیراساتی تایبەت بە کێشە و ئاریشەکانی زمانی کوردی بە هەموو شێوەزارەکانییەوە بە بێ جیاوازی.
8- لێژنەی دەسنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی هەموو دەسنووسە کوردییەکان لە هەر شوێنێک بن، هەروەها کۆکردنەوە و بە ئەرشیڤکردنی هەموو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.
پرۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستان:
یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستانە،کە هەموو زانیارییەک لە بارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ، وەکو کەسایەتی دیار لە هەموو بوارەکاندا، شوێنی جوگرافی، ڕووداوی مێژوویی، هۆز و خێڵ و عێڵ و بنەماڵەکانی کوردستان، گەڵانی کوردستان، ئاین و ئاینزاکان و تەریقەت و خانەقا وتەکیەکانی کوردستان، خو و نەریتی کورد و کوردستانی، کوردانی دەرەوەی کوردستان، کوردناسان....تاد. کۆمەڵێ پسپۆر و شارەزا لە بوارەکانی زمان، مێژوو، کۆمەڵناسی، جوگرافیا، ئەدەب...تاد. ئەم بەرهەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج هەزار لاپەڕە بگرێتەوە.