ناو: عوسمان
ناوی باوک: سەعید
نازناو: مەلا عوسمان
ساڵی لەدایکبوون: 1920
شوێنی لەدایکبوون: بلانلخی سەربە پارێزگای مووش
ساڵی کۆچی داویی: 2013
شووێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی #چۆمان#
$ژیاننامە$
لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەمدا، لە شارۆچکەی بلانلخی سەربە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان لەدایکبووە، دوای ئەوەی لە ساڵی (1945) بەهۆی هەڵوێستی کوردانەیەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەی تورکیاوە دەگیرێت و پلە سەربازییەکانی لێ دەسەنرێتەوە، پاش ماوەیەک لە زیندان مانەوە، هەڵدێت و پەیوەندی بە #مەلا مستەفا بارزانی#یەوە دەکات.
مەلا عوسمان بەهۆی لێهاتووییەوە لە ڕووی سەربازییەوە، دوای دامەزراندنی سوپای #کۆماری کوردستان# لە مەهاباد، وەک مەشق پێکەری سەرەکی سەربازی، بەشداری لە بەپێوە ڕاوەستانی سوپای ئەو کۆمارەدا کردووە.
ڕۆژی #02-02-2013# عوسمان سەعید ناسراو بە مەلا عوسمان، یەکەم مەشقپێکەری هێزەکانی پێشمەرگەی سوپای کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# و هاوڕێی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی لە شارۆچکەی #چۆمان#، کۆچی دوایی کرد. [1]