لەدایکبووی: لە پایزی: 1955- گوندی زیارەتی گەورەی بناری چیای سەفین - #هەولێر#.
ئاستی خوێندن: لە ساڵی خوێندنی: (1962-1963) چووەتە قوتابخانە و هەر سێ هەوارەکانی سەرەتایی و ناوەندەیی و ئامادەیی - بەشی ئەدەبی، لە هەولێر تەواوکردووە.
لە ساڵی: (1976) بەشی ئەدەبی لە قوتابخانەی دواناوەندی هەولێری ئێواران تەواوکردووە.
بەکالۆریۆس لە بەشی مێژووی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر: (1997)
لە ڕێکەوتی: (1) ی ئاداری: (2003) ماستەری لە مێژووی نوێ وەرگرتووە و نامەی ماستەرەکەیشی بەناوی: (کاریگەریی شۆڕشی ئەیلوول لەسەر پێشخستنی ڕۆژنامەوانیی کوردی لە باشووری کوردستاندا: 1961-1975) ە، هەر لە بەشی مێژووی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر وەرگرتووە.
لە ساڵی: (2009) بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە هەمان زانکۆ بە پلەی (زۆر باشەی باڵا) وەرگرتووە، نامەی دکتۆراکەشی بەناوی: (ڕۆڵی سیاسیی و کارگێڕیی و ڕووناکبیریی مەعرووف جیاووک: 1885-1958
دەستپێک: 1974.
$کارنامەی سیاسی و ڕۆژنامەوانی و ئەکادیمی:$
* لە ئاکامی هەڵگیرسانی شۆڕشی 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961بەماڵەوە هاتوونەتە هەولێر.
* لەهەواری خوێندنی ناوەندییەوە دەستی بەخوێندنەوە کردووە و چووەتە ناو بواری ڕۆشنبیری.
* هەر لەو هەوارەشدا چووەتە ڕیزی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و دواتریش #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
* لە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە ئاداری: (1974تا 10-5-1975) بەشداری شۆڕشی کردووە.
* لە ڕێکەوتی: (17) ی تشرینی دووەمی: (1976) لە وەزارەتی کشتوکاڵ - بەڕێوەبەڕایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە فەرمانبەر لە شارۆچکەی هەریر دامەزراوە، تا مایسی: (2005) لەو فەرمانگەیە لە بواری کارگێڕیی و دارایی و ڕووپێوی و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی کاری کردووە و دواپلەی ( شارەزا) بووە، لەو ماوەیەدا بەشداری دەیان لیژنەی کردووە و دەیان سوپاس و ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
* دوو جار بەهۆی نەکردنی سەربازی و (الجیش الشعبی) لە ساڵانی: (1981و 1982) لە فەرمانگە دابڕاوە.
* هەر لەگەڵ خوێندن خەریکی بەخێوکردن و خۆژیاندنی خۆی و ماڵەوەی بووە، کرێکاری، ئاسنگەری کردووە.
* لە دوای ڕاپەڕینەوە لە شوباتی: (1992) ەوە لە ڕۆژنامەی: (ئاڵای ئازادی) ، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە تا کۆتایی ساڵی 1996، ئەمەش ئەزموونێکی گرنگ بووە.
* لەنێوان ساڵانی: (1997- 2005) ، تا ژمارە: (23) ، بەشداری سەرەکی بووە لەدەرچوونی (گۆڤاری کشتوکاڵ) ، لە وەزارەتی کشتوکاڵ.
* لە ڕۆژنامەکانی: (دەنگی میللەت، یەکبوون، ڕزگاری، نیشتمان) یش کاری ڕۆژنامەوانی، وەک نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین کردووە.
* لە گۆڤاری (ڕۆژنامەنووس) ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ژمارە (1) وە تا هەنووکە بەردەوامە، وەک دەستەی نووسین و سکرتێر و بەڕێوەبەری نووسین.
* لە ساڵی: (1992) ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد_لقی هەولێرە.
* ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
* ئەندامی فیدراسۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
* ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی مێژوویی کوردستانە.
* ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە.
* لە ڕێکەوتی: (22-2-2013) ، ناسناوی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە.
* لە ڕێکەوتی: (23-2-2019) ، ناسناوی زانستی پڕۆفیسۆرە.
* لە ساڵی: (2009) وە تاوەکووئێستا سەرپەرشتی پەرتووکخانەی کۆلێژی ئاداب دەکات.
* لەپاڵ ئەمەشدا تەنیا لەنێوان ساڵانی: (2013_ 2018) ، بەشداری لە زیاتر لە (50) پەنجا لێژنەی زانستیدا کردووە، لە دیارترینییان لێژنەکانی: (بەرزکردنەوەی پلەی زانستی کۆلێژ ، لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵای بەشی مێژوو) .
* سەرپەرشتی (5) نامەی ماستەر و (1) تێزی دکتۆرای کردووە و تاوتوێی ( 13) نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای کردووە.
* ئێستا لە بەشی مێژووی لە کۆلێژی ئەدەبیات لە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، مامۆستایە.
$بەرهەم و چاپکراوەکانی:$
- ئارشاک پۆلادیان-ی ڕۆژهەڵاتناس، کورد لە سەرچاوە عەرەبییەکاندا، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 2000، 202لاپەڕە.
- د. کەمال مەزهەر ئەحمەد، خەباتی ڕزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی #وەزارەتی پەروەردە#، هەولێر، 2004، 95لاپەڕە.
- د. ئەحمەد عوسمان ئەبوبەکر، کورد و کوردستان لە کۆمەڵە وتارێکی مێژووییدا، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، چاپی یەکەم، هەولێر، 2005، 175لاپەڕە.
- کاریگەریی شۆڕشی ئەیلوول لەسەر پێشخستنی ڕۆژنامەوانی کوردی لە باشووری کوردستاندا (1961-1975) ، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 2007. ماستەرنامەکەیەتی.
- تاریق محەمەد ڕەحیم، ف. مینۆرسکی ڕۆژهەڵاتناس نووسراوە مێژووییەکانی لەبارەی کوردەوە هەر لە سەردەمی ئیسلامەتییەوە تا سەرهەڵدانی خەلافەتی عوسمانی، وەرگێڕان، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان -بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 2008.
- خەباتی سیاسیی و پێشمەرگایەتی شەهید مەئموون دەباغ، چاپی یەکەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، 2009.
- الاثار الکاملة للدکتور احمد عثمان ابوبکر، اعداد، جزوین، مرکز ژین لاحیاء و التراث الصحفی و الوثائقي الکردي، الطبعە الاولی، سلیمانیة، 2010.
- سەرجەمی بەرهەمی مەعرووف جیاووک، ئامادەکردن، لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، #سلێمانی# 2011، 782لاپەڕە.
- ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕیی ڕووناکبیریی مەعرووف جیاوک-1885-1958، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، 2012، 428لاپەڕە.
- ژیان وتێکۆشانی مەلا محەمەد شەریف عوسمانی ڕەنگەڕێژانی، چاپی یەکەم، هەولێر، 2012.
- مێژووی ئاڵای کوردستان، چاپی یەکەم، هەولێر، 2012.
- دوو پەرتووک لە یەک پەرتووکدا بە هەر دوو زمانی عارەبی و کوردی: کۆمەڵە وتارێکی گرنگی بڵاونەکراوەی ساڵح حەیدەری، لە بڵاوکراوەکانی پەرتووکخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (2737) ، 2019، 328+287لاپەڕە، قەبارە: (17×24) سم.
- چەندین نووسین و لێکۆڵینەوەی دیکە لە گۆڤارەکانی ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیا و زانکۆ و ژین بڵاوکردووەتەوە .[1]