ناو: یوسف
نازناو: یوسف مەنتک
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-10-1966#
شوێنی لەداکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو: یوسف ئەحمەد محەمەد لەتیف
- لەدایکبووی: ڕێککەوتی 10-10-1966 لە شاری هەولێر، باشووری کوردستان ئەو بەشەی بە ئێراقە وە لکێنراوە، لە بنەماڵەی حەمەد حاجی، لە هۆزی مەنتکە، خەڵکی گوندی دووشیوانی مەنتک بناری دێدەوان سەربە شارەدێی قوشتەپە- هەولێرە، خێزاندارە خاوەنی سێ منداڵن، دووکوڕ و کچێک، قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری هەولێر تەواوکردووە ( کرمانجی سەرەتایی، یازدەی ئازاری سەرەتایی، دواناوەندی حەوتی نیسان یا ڕووناکی، ئامادەیی ئازادی کوڕان دواتر ئامادەیی بازرگانی) لە زانستی ڕۆژنامەگەری بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زانکۆی ئازادی هۆلەندا دانهاخ.
- ڕۆژنامەنووس ونووسەر و هونەرمەند یووسف مەنتک لە ساڵی 1996 بەهۆی شەڕی ناوخۆوە کوردستانی جێ هێشتووە، لەم کاتەوە لە هیچ ڕێکخستنێکی سیاسی کوردی کارناکات، لە ساڵی 1997 ەوە لە ئەڵمانیا لە شاری لودڤیگس هافن دەژیت. بە زمانەکانی ئەڵمانی و عەرەبی و کوردی قسەدەکات. نەتەوەی کوردە، هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانییە.
=KTML_Bold=کارنامەی سیاسی:=KTML_End=
- لە ساڵی 1983 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە ( کۆمەڵە- دواجار لەگەڵ درووست بوون و جیابوونەوەی ڕێکخراوی ئالای شۆڕش بووە لە ساڵی 1985) ، لە ساڵی 1989 ەوە دەنووسێت، لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەتەی ڕابردوو لە بواری شانۆ کاردەکات. کاتی شەڕی ناوخۆ لە کۆتایی ساڵی 1994 لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لقی دوو زیندانیکراوە.
- لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 1982و1983بەشداری کردووە لە هەولێر.
- ئامادە سازیان کردووە بۆ ڕاپەڕینی شاری هەولێر لە ڕێکەوتی 11-03-1991 ڕۆڵی بەرچاو کاریگەریان هەبووە لە ڕاماڵینی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی بەعسی ئێراق.
- لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 ڕێکخەر و بەشداری چەندین خۆ پیشاندانی تری کردووە ، وەک دژی تیرۆری سیاسی و شەری ناوخۆ لە شاری هەولێر. وە هەروەها لە بواری کۆمەلی مەدەنی و ڕێکخراوەکان چالاک بووە. بەشداری چەندین کاری چالاکی سیاسی و کولتوری وهونەری شانۆیی و دەرهێنانی کردووە، بەشداری فیلمی منداڵی کردووە، وەک ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەم، بەشداری لە مەراسیمەکانی 8ی مارس و ڕۆژی جیهانی کرێکاران و یادی مەرگی لینین کردووە بەکاری هونەری.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی جالییەی ئێراقی هەردوو هەرێمی بادن ڤوتمبێرگ وراینلاند پفالتز بووە، لە کۆنفرانسی شتوتگارت 16-03-2008.
- ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی جالییەی ئێراقی بووە، لە بەرلین کە لە 07-06-2008 بەسترا وەک کەسایەتی کورد بەشدار بوو.
=KTML_Bold=وەک ڕۆژنامەنووسێکی کورد:=KTML_End=
- بەشداریی کردووە لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کورد لە پەڕڵەمانی ئەوروپا بروکسل، لە ڕێکەوتی 02-04-2009.
ب- وەک ڕۆژنامەنووس وئەندامی ئامادەکاری پڕۆژە، بەشداری کردووە لە پڕۆژەی ئامادەکردن و پێکهێنانی چوار کۆمیتەی پشتگیری لە تەواوی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ناساندن وداننان بە ناسنامەی گەلی کورد لە ئەڵمانیا ، بۆ ئەم پرسە گفتوگۆی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا لە بەرلین ، لە ڕێکەوتی 15-10-2010 بەڕێوەچوو، بەڕێزیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
ج- بەشداری کردووە لە میتینگی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە پەڕڵەمانی ئەوروپا بروکسل، لە ڕێکەوتی
13-02-2014.
- ماوەی چەند ساڵێکە ڕێکخەرو هاوکاری ستاندی کوردستانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێم و ودەزگاکانی چاپ وبڵاوکردنەوەی کوردستانی کردووە لە پێشانگەی پەرتووکی نێودەوڵەتی فرانکفۆرت، وەک ڕۆژنامەنووسیش وساڵانە ڕاپۆرت وهەواڵی نووسیوە بۆ ڕۆژنامە ومیدیا کوردییەکان.
- لە ساڵەکانی 2015 و 2019 خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێ بەخشراوە.
- کارنامەی کولتووری وهونەری و ڕۆژنامەوانی:
بابەتەکانی کولتووری وسیاسی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕاگەیاندنەکانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە ( کوردستانی نوێ، سەرخۆبوون ڕێنووسی لاتینی، هەولێر، ڕووبەر، وشە، بەدرخان، میدیا، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، بارزان، هاووڵاتی، کوردستان ڕاپۆرت، .. هتد، گۆڤارەکانی: ڕامان، دیوان، کوردستان 21، کوردستان دیکۆمێنت، ئایدیا، ڕۆژنامەنووس، ماڵپەڕەکانی: سبەی، زەمەنپرێس، پوک میدیا، تەڤداپرێس، کوردستان پۆست، کوردستان نێت، دەنگەکان، ئەمڕۆ. دەزگای کوردیپێدیا.. هتد ) ، چەندین کۆڕی بابەت و شیعر خوێندنەوەی بە زمانی ئەڵمانی و کوردی و عەرەبی لە شارەکانی ئەڵمانیا وئیتاڵیا و هەولێر پێشکەشکردووە. وەک چالاکوانێک بەشداری چالاکییە سیاسی وکولتورییەکان دەکات لە ئەڵمانیاو وڵاتانی ئەوروپا، بەشداری بە شیعر خوێندنەوە لە دوو سەد سالەی کارل مارکس لە مانگی 8ی 2018 لە هاکگارتن موسیوم، بڵاوبوونەوەی چەندین شیعری بە زمانی ئەڵمانی لە دیوانی هەڵبژاردەی مەکتەبەی شاعیران بە زمانی ئەڵمانی وئەنتۆلۆژییای ئەڵمانی ومەکتەبەی ئەڵمانی و ئەدەبی نوێ ومەکتەبەی شیعری فرانکفۆرت و چەندین ئەنتۆلۆژیای تر. لە نزیکەوە دیداری زۆرێک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەرانی جیهانی کردووە.
- ئەندامە لە: سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانی/ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان/ ڕێکخراوی فێردی/ ماڵی ڕاوێژکاری کوڵتوور بەڕێوەبەرایەتی کوڵتووری شاری لودڤیگسهافن/ (PEN) ڕێکخراوی نووسەرانی کوردی و جیهانی. ئەندامی کۆنگرەی پێنی کورد بوو لە ڕۆژانی 8 و9و10 ی مانگی 7ی 2022 لە شاری ئۆڵدن بۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.
- ئەنجامدانی دیداری ئەدەبی بە پێشنیار و سەرپەرشتی ئەو لە ماڵی ڕاوێژکاری کولتووری شاری لودڤیگسهافن بە بەشداری لەگەڵ چوار نووسەری ئەڵمانی سێ ژن وپیاوێک، ئێوارەی خوێندنەوەی تێکستی شیعری و ڕۆمان وپەخشان و چیرۆک، نووسەران: بیرنهارد ڤادلە ڕوهە، کلاودیا کیفەر، ئینس لانگس، یولیانە سۆفی کەیسەر، یوووسف مەنتک. لە ڕێکەوتی 21-5- 2022 ڕۆژی شەممە لە مالی کەشتی دەس هاوس. بە شداری بە شیعر خوێندنەوە لە گەل نووسەران لە ڤیستیڤالی کولتوری هاوینە لە ڕێکەوتی 25-06-2022، لە هاکگارتن موسیوم.
- لە شانۆی پفالتزباوی شارەکەیان وەک ئەکتەر کاردەکات. لە شانۆگەرییەکانی: پڕۆژەی کافکا دادگا، کۆشک، بەدگۆڕان، . شانۆگەری جورجەکانی لودڤیگسهافن نووسین گیرهارد هاوپتمان، شانۆگەری کاترینە کنی چیرکۆس نووسینی کارل چوکەر مایەر، هەرسێ شانۆگەرییەکە لەلایەن خاتوو باربارا ڤاندلەر کراون بە شانۆ، وە دەرهێنانی تیلمان گێرش.
- کردنەوەی پێشانگەی فۆتۆگرافی قەڵای هەولێر وپێشکەشکردنی کۆرێک لەسەر هەمان بابەت، لە ڕێکەوتی 15ی یوونی تا 29ی یوونی 2019 لەگەڵ شانۆی ڵاوانی ئەدریم، لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی کولتووری هاوینە لە شاری لودڤیگسهافن، بۆ ئەم مەبەستە بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە لەلایەن پارێزگاری شاری لودڤیگسهافن.
- دوو جار دەستەی دامەزرێنەی کۆمەڵەی کولتووری بووە: لە ساڵی 1993 لە شاری هەولێر کۆمەڵەی هونەری شەبەنگ نینایان دامەزراند.
- لە ساڵی 2003 لە شاری مانهایم ناوەندی زانیین وڕۆشنبیری کوردی- ئەڵمانیان لە دامەزراند. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی زانیین و ڕۆشنبیری کوردی–ئەلمانی مانهایم بووە، دواتر ناوەکەی گۆرا بوو بە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی–ئەلمانی مانهایم.
هەمان ناوەندی مانهایم پڕۆژەی بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان ئیدارەی سلێمانی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتووکی فرانکفۆرتیان دا بە ئیدارەی سلێمانی لە ساڵی 2003، ئەوە بوو بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2004 بەشدار بوون و بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوون.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی پاشکۆی ڕەوندی هەفتە نامەی بەدرخان بووە، لە ڕێکەوتی 22-11-2007 یەکەم ژمارە تا دواژمارە .15 لە 08-11-2008، لە ژمارەی یەکەم و ژمارەکانی دواتر بەچەندین بابەت بە ناوی خۆی وخوازراو بەشداری کرد بۆ سەر خستنی پڕۆژەکە، لە هەولێر وەک پاشکۆیەک لەگەڵ هەفتە نامەی بەدرخان دەردەچوو . پاشکۆی ڕەوەند تایبەت بوو بە هەواڵ و چالاکی کوردانی تاراوگە .
- جگە لەوە لەم شوێنانە کاردەکات دەست پێشخەرییەکان:
1–دەست پێشخەری کافێی پەنابەران دیداری جیهانی. کاری خۆبەخش.
2–دەست پێشخەری لودڤیگس هافن بۆ کۆچبەران. کاری خۆبەخش.
3–لە بەشی کۆچبەرانی شارەوانی شاری لودڤیگسهافن کاردەکات بۆ کاروباری پەنابەران.
=KTML_Bold=ئەندامێتی سیاسی:=KTML_End=
1- ئەندام لە پارتی سەوزی ئەڵمانیا لە شاری لودڤیگس هافن
2-ئەندام لە کۆمیتەی هاوبەشی لودڤیگس هافن- ئەنجوومەنی شارەوانی.
3- لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی #09-06-2024# بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی و ئەنجوومەنی محەلی لەسەر لیستی پارت سەوز کاندید بوو, توانیی ببێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی محەلی . وە ببێت بە ئەندامی کۆمیتەی کولتوور لە ئەنجوومەنی شارەوانی.
=KTML_Bold=پەرتووکە بڵاوکراوەکانی:-=KTML_End=
1- بەدرخانییەکان ماڵباتێکی خەباتکار، ساڵی 2005-لە هەولێر چاپکراوە، لە پەرتووک فرۆشی سۆران بڵاوکراوەتەوە لە هەولێر.
2- بیبلیۆگرافیای کوردستان لە چاپەمەنییەکانی ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەورووپی، ساڵی 2011 لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتی چاپ وبڵاوکردنەوەی هەولێر چاپکراوە.
3-پەیڕەوی ناوخۆی ئاڵای شۆڕش 2016 هەولێر.
4- ڕەچەڵەکی کورد، کۆمەڵێک وتارو لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی، ئەکادیمیای بەدرخان، 2016 سلێمانی. چاپی دوووەم لە ساڵی 2017 لە دەزگای ئایدیا لە سلێمانی چاپکراوەتەوە.
5- دیوانی شیعری گەمەی ئاگر، بە زمانی کوردی ناوەڕاست ڕێنووسی ئارامی–دیالێکتی سۆرانی، دەزگای ماد 2017 لە هەولێر چاپکراوە.
6- کورد لە پێشانگەی پەرتووکی فرانکفۆرت، وەزارەتی ڕۆشنبیری وڵاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 2018 لە هەولێر چاپکراوە.
7–دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین، بە زمانی کوردی باکوور ڕێنووسی لاتینی-دیالێکتی کرمانجی، وەرگێڕانی بۆ کرمانجی موحسین ئۆزدەمیر، دەزگای سیتاڤ 2020 لە شاری وان- تورکیا چاپکراوە-.
8–دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە زمانی ئەڵمانی، لە وەرگێڕانی هۆزان عەبدولکەریم، دەزگای چاپی یونایتد پ، س. لە نەمسا، مانگی 11ی 2022
9-پەرتووکی یەکەم بەنێوی: چەپکێک لە مێژوویی ڕۆژنامەگەری کوردی (ڕۆژنامەگەری- چاپخانە- بیبلیۆگرافیاو لێکۆڵینەوەی-1959-2012) چاپی یەکەم لە ساڵی 2023 لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی 49 کتێب لە سوید چاپکراوە. چاپی دووەم لە ساڵی 2024 لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریان لە هەولێر-کوردستان چاپکراوە.
10-دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە زمانی فارسی لە ساڵی 2023 لە دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوە 49 کتێب لە سوید چاپکراوە.
تێبینی: مانای وشە ئەڵمانییەکان.
- کۆمیتییە هاوبەشی Partnerschaftsausschuss
- دەست پێشخەری Initiativen
[1][2][3]