عەلی کەمال باپیر ئاغا جوامێر ئاغا کە نازناوی شاعیری (کەمالی) یە. شاعیرێکی ناودار و هەڵکەوتووی کوردستانە و بە هەڵبەستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی ڕۆڵی دیاری هەبووە لەجۆشدانی خەباتی کوردایەتیدا.
کەمالی ساڵی 1886 لە شاری #سلێمانی# دایک بووە.
لای خواجە ئەفەندی خوێندنی ئایینی خوێندووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/82418/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=کەمالی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/82418/0002.JPG=KTML_Photo_End=
دوای تەواوکردنی خوێندن بە فەرمانبەر دامەزراوە و لە شارەکانی سلێمانی و بەغدا و #کەرکووک# و #هەڵەبجە# خزمەتی میری کردووە.
کەمالی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەردەمی خۆی وەک (بانگی کورد، بانگی کوردستان، ڕۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال، پێشکەوتن، ژیانەوە، ژیان، ژین، زاری کرمانجی و گەلاوێژ) هەڵبەست و بەرهەمەکانی بڵاو کردۆتەوە.
کەمالی زمانەکانی توورکی و عەرەبی و فارسی بەباشی زانیوە و ئەو زمانانە سەرچاوەی دەوڵەمەندکردنی زانیارییەکانی بوون.
کەمالی کەسێکی نیشتمانپەوەر بووە و هاوکارێکی دڵسۆزی شێخ مەحموودی نەمر بووە و خاوەنی چەندین هەڵبەستی نیشتمانی و نەتەوەییە.
کەمالی 13 پەرتووک و نامیلکەی چاپکراوی هەیە دیارترینیان دیوانەکانی باخی میر و دەشتی شارەزورە.
بەداخەوە ئەم شاعیرە هەڵکەوتووەی کورد لە شەوی 29\30ی تشرینی دووەمی 1974 کۆچی دوایی کرد. [1]